Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 1:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته‌ خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه‌ زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه‌ و شه‌رمی به‌ زنجیرم نه‌بووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 با مەسیحی باڵادەست بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار ورەی بەرز کردومەتەوە و شەرمی بە کۆت و زنجیرم نەبووە،

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 1:16
27 Referans Kwoze  

سڵاو له‌ پریسقیلا و ئه‌كیلا و خێزانی ئۆنیسیفورس بكه‌.


به‌ڵێ براكه‌م، له‌ په‌روه‌ردگاردا چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه‌، له‌ مه‌سیحدا دڵگه‌شم بكه‌.


چونكه‌ به‌هۆی خۆشویستنت زۆر شادبووم و دڵنه‌وایی كرام، چونكه‌ به‌ تۆوه‌ ئه‌ی برا، هه‌ناوی پارساكان گه‌شایه‌وه‌.


كه‌ له‌پێناویدا له‌ زنجیردا باڵوێزم، تاكو وه‌ک پێویسته‌ ئاشكرا قسه‌ی پێویست بكه‌م.


له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوام كرد بتانبینم و قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه‌ له‌ پێناوی هیوای ئیسڕائیل ئه‌م زنجیره‌م پێوه‌یه‌”.


هاوسۆزیی منی به‌ندكراوانتان كرد، كاتێ سامانتان تاڵان كرا به‌ خۆشییه‌وه‌ په‌سه‌ندتان كرد، ده‌زانن له‌ ئاسماناندا سامانی باشترتان هه‌یه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌.


چونكه‌ خودا سته‌مكار نییه‌ تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه‌ و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌ ڕاژه‌كردنی پارساكان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن.


له‌و ڕۆژه‌دا په‌روه‌ردگار پێی بدات به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بدۆزێته‌وه‌. باش ده‌زانیت له‌ ئه‌پیسۆسدا له‌ چه‌ند لایه‌ک ڕاژه‌ی كرد.


بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


چونكه‌ ئه‌وان ڕووحی من و ئێوه‌یان حه‌سانده‌وه‌، جا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بناسن.


به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌زه‌ییداران، چونكه‌ به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون.


هه‌رده‌م دڵفراوانه‌ و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن.


له‌گه‌ڵ به‌زه‌ییدار به‌به‌زه‌ییت. له‌گه‌ڵ پیاوی ته‌واو ته‌واویت،


ئیتر فه‌رمانده‌كه‌ نزیكبووه‌وه‌ و گرتی، فه‌رمانی دا به‌ دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌، ئینجا پرسی كرد ئاخۆ كێیه‌؟ و چی كردووه‌؟


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


به‌ڵكو كاتێ له‌ ڕۆما بوو، به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ به‌دوامدا گه‌ڕا و منی دۆزییه‌وه‌.


به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite