14 سپارده چاكه‌كه به ڕووحی پارسا بپارێزه كه تیاماندا نیشته‌جێیه.
14 سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە.
ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن، چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و له ئێوه‌دا ده‌بێت.
چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین.
تیماتیئوس، سپارده‌كه بپارێزه. خۆت دوور بخه‌وه له قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته بێ كه‌ڵكانه‌ی به درۆ ناونراوه زانست،
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه ده‌زانم باوه‌ڕم به كێ هێناوه، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه.
ئایا نازانن ئێوه په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه؟
به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه.
به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.
ڕووح مه‌كوژێننه‌وه،
ئه‌وه‌ی له منت بیستووه له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره كه لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به من سپێردراوه.
به مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه به‌ڕه‌ڵایی تێدایه، به‌ڵكو پڕبن له ڕووح،
ئێوه‌ش له‌ودا پێكه‌وه بنیادنراون، نیشینگه‌یه‌ک بۆ خودا له ڕووح‌دا.
چونكه ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ.
هه‌روه‌ها ئیشۆع كه به یستۆس ناوده‌بردرێت. ته‌نها ئه‌مانه له‌نێوان هاوكارانم بۆ پاشایه‌تیی خودا له خروسه‌بڕاوانن، ئه‌وانه‌ی بوونه هانده‌رم.
به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بینییان كه ئینجیل بۆ خروسه‌نه‌بڕاوان به من سپێردراوه، وه‌ک ئینجیل بۆ خروسه‌بڕاوان به په‌تڕۆس.
كه‌واته له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین.
یاخود نازانن كه له‌شتان په‌رستگای ڕووحی پارسا‌یه كه له ئێوه‌دایه و له‌لایه‌ن خوداوه‌یه هه‌تانه؟ ئێوه‌ش هی خۆتان نین،
ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه به ڕووحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه.
له هه‌موو لایه‌كه‌وه زیاتره! یه‌كه‌میان چونكه وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا.
ئه‌گه‌ر له سامانی جیهانی ده‌ستپاک نه‌بن، كێ سامانی ڕه‌وای به ئێوه ده‌سپێرێت؟