Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 3:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 په‌روه‌ردگاری ئاشتی به‌ خۆی هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو دۆخێكدا ئاشتیتان بداتێ. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 با مەسیحی پەروەردگاری ئاشتی خۆی لە هەموو کات و دۆخێکدا ئاشتیتان بداتێ. با مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ هەمووتان بێت.

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 3:16
40 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی به‌ گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. په‌روه‌ردگار به‌ ئاشتیه‌وه‌ گه‌له‌كه‌ی داڕشت ده‌كات.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


ئاشتیتان بۆ به‌جێ ده‌هێڵم، ئاشتیی خۆمتان ده‌ده‌مێ. ئه‌وه‌ی من ده‌تانده‌مێ وه‌ک ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ جیهان ده‌یدات. دڵتان نه‌شڵه‌ژێت و مه‌ترسن.


{ئه‌وه‌تا پاكیزه‌كه‌ دووگیان ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، به‌ عیممانوئێل ناو ده‌برێت}. واتا: خودا له‌گه‌ڵماندایه‌.


خوداوه‌ندی ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.


خوداوه‌ندی ئاشتی خێرا شه‌یتان له‌ ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه‌. به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


“شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”.


خودای ئاشتی خۆی به‌ ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به‌ ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ڕووحت بێت. به‌خششتان له‌گه‌ڵ بێت. ئامین.


بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له‌ ڕۆمادان، بانگكراون تا پارسا بن: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.


به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ ڕووحتان بێت. ئامین.


خودای ئاشتی كه‌ به‌ خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، شوانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان،


ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ده‌یه‌كی هه‌موو شتێكی بۆ جیا كرده‌وه‌. یه‌كه‌مجار ناوی به‌ واتای “پاشای خوداناسی” دێت، دواتر “پاشای شالم” واتا “پاشای ئاشتی”.


له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به‌ ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.


چونكه‌ خودا خودای شێواندن نییه‌، به‌ڵكو خودای ئاشتییه‌. وه‌ك له‌ هه‌موو وارگه‌كانی پارساكانه‌،


خوداناسان له‌ ڕۆژانی ئه‌و شكۆفه‌ ده‌كه‌ن، ئاشتییه‌كی زۆر ده‌بێت تا فه‌وتانی مانگ.


با چیاكان ئاشتی بۆ گه‌ل دابین بكه‌ن، گرده‌كانیش بێتاوانی.


په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه‌، خودای یاقوو په‌ناگامانه‌. سیلاه‌.


به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.


په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه‌، خودای یاقوو په‌ناگامانه‌. سیلاه‌.


ئاشتی بۆ برایان و خۆشویستن به‌ باوه‌ڕ له‌ خودای باوك و ئـــیـــشـــۆعـــی مـــه‌ســـیـــحـــی پـــه‌روه‌ردگـــاره‌وه‌.


با خودا و باوكمان به‌خۆی و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان ڕێگاكه‌مان بۆ لاتان ئاراسته‌ بكه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite