Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 3:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 ئه‌گه‌ر كه‌سێک گوێڕایه‌ڵی قسه‌مان نه‌بێت به‌م په‌یامه‌، نیشانی بكه‌ن و تێكه‌ڵی مه‌بن، تاكو شه‌رم بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 ئەگەر کەسێک گوێڕایەڵی ئەو ڕاسپاردانە نەبوو کە لەم نامەیەدا هاتووە، دیاری بکەن و تێکەڵی مەبن تاکو شەرمەزار بێت.

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 3:14
29 Referans Kwoze  

ناكۆكیكار ئاگادار بكه‌وه‌، له‌دوای جارێک و دووان، لێی دووربكه‌وه‌.


به‌ڵام ئێستا بۆتان ده‌نووسم: تێكه‌ڵی یه‌كێك مه‌بن به‌ برا ناوده‌بردرێت و داوێنپیسه‌ یان چڵێسه‌ یاخود بتپه‌رسته‌ و جنێوده‌ره‌ یان سه‌رخۆشه‌ و تاڵانكه‌ره‌. نانیش له‌گه‌ڵ كه‌سی ئاوا مه‌خۆن.


ئێستاش برایان، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له‌ هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌ریگرتووه‌.


ڕوویان به‌ ڕیسوایی بپۆشه‌، تاكو به‌دوای ناوت بگه‌ڕێن ئه‌ی په‌روه‌ردگار.


كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه‌، مرۆڤ ڕه‌ت ناكاته‌وه‌ به‌ڵكو خودا، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسای خۆی پێدان.


له‌ گوێڕایه‌ڵیت دڵنیام، بۆت ده‌نووسم، ده‌زانم كه‌ له‌وه‌ی داوات لێ ده‌كه‌م زیاتریش ده‌كه‌یت.


ئاماده‌ین كاتێ گوێڕایه‌ڵیتان ته‌واو بێت سزای هه‌موو یاخیبوونێک بده‌ین.


چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بۆم نووسین تاكو به‌ سه‌لماندنتان بزانم، ئاخۆ له‌ هه‌موو شتێكدا گوێڕایه‌ڵن؟


له‌ په‌یامه‌كه‌مدا بۆم نووسین تێكه‌ڵی داوێنپیسان مه‌بن،


برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، ئاگاتان له‌وانه‌ بێت كه‌ ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر به‌ گوێی نه‌كردن، به‌ وارگه‌ بڵێ، ئه‌گه‌ر به‌ گوێی وارگه‌شی نه‌كرد، ئه‌وا به‌ بتپه‌رست و باجگری دابنێ.


گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت.


كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


دڵیشی زیاتر بۆتان ده‌چێت كه‌ یادی گوێڕایه‌ڵی هه‌مووتان ده‌كاته‌وه‌، چۆن به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ پێشوازیتان لێكرد.


ئه‌مانه‌ نانووسم تاكو شه‌رمه‌زارتان بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كانم ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌.


كاتێ ئه‌م په‌یامه‌تان بۆ خوێندرایه‌وه‌، وابكه‌ن له‌ وارگه‌ی لاودیكییه‌كانیش بخوێندرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هی لاودیكییاشه‌ ئێوه‌ بیخوێننه‌وه‌.


قسه‌ت دروست بێت و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرێت، تاكو ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت، چونكه‌ هیچی خراپ نادۆزێته‌وه‌ له‌ دژتان بیڵێت.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک هاته‌ لاتان و ئه‌م فێركردنه‌ی نه‌هێنا، له‌ ماڵه‌كه‌تان وه‌ریمه‌گرنه‌وه‌ و سڵاوی لێ مه‌كه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite