Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 2:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ چونكه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ نایێت، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ نه‌یێت و مرۆڤی سه‌رپێچی ده‌رنه‌كه‌وێت، ڕۆڵه‌ی له‌ناوچون،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 بە هیچ شێوەیەک کەس هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە ئەو ڕۆژە نایەت ئەگەر پێشتر هەڵگەڕانەوە نەیەت و مرۆڤی سەرپێچی، واتا کوڕی وێرانبوو دەرنەکەوێت،

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 2:3
17 Referans Kwoze  

ڕۆڵه‌كان، ئه‌وا دوا كاژێره‌. وه‌ک بیستووتانه‌ دژه‌ مه‌سیح دێت، ئێستاش زۆر دژه‌ مه‌سیح هاتوون، به‌مه‌ ده‌زانین دوا كاژێره‌.


كه‌س به‌ قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.


كاتێ له‌ جیهاندا له‌گه‌ڵیان بووم به‌ ناوی تۆ ده‌مپاراستن، كه‌سیان له‌ناونه‌چوو ڕۆڵی له‌ناوچوو نه‌بێت، تاكو سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌، خه‌ریكه‌ له‌ دۆڵی بێبن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه‌، سه‌رسامیان ده‌كات كه‌ ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ كه‌ دێته‌وه‌ش.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ هه‌شته‌مینه‌، به‌ڵام له‌ حه‌وته‌كه‌یه‌ و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات.


ئایا نازانن كه‌ سته‌مكاران نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا؟ هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن: نه‌ داوێنپیس و نه‌ بتپه‌رست و نه‌ مێباز و نه‌ به‌دڕه‌وشت و نه‌ نێرباز،


به‌ڵام هه‌ر ڕووحێكیش دان به‌ ئیشۆع نه‌نێت كه‌ له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌، ئه‌وا له‌ خوداوه‌ نییه‌. ئه‌و ڕووحه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌ كه‌ بیستووتانه‌ دێت، ئێستا وا له‌ جیهاندایه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite