Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 2:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 كه‌واته‌ برایان، جێگیر بن و ده‌ست بگرن به‌و ئامۆژگاریانه‌ی كه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ فێربوون، چ به‌ وشه‌ بێت یان به‌ په‌یام.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 کەواتە خوشکان و برایان، چەسپاو بن و دەست بگرن بەو نەریتەی لە ئێمەوە فێربوون، چ بە وشە بێت یان بە نامە.

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 2:15
10 Referans Kwoze  

جا ستایشتان ده‌كه‌م كه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا یادم ده‌كه‌ن و ئه‌و ئامۆژگارییه‌كان ده‌پارێزن وه‌ك ڕاده‌ستم كردوون.


ئێستاش برایان، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له‌ هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌ریگرتووه‌.


تاكو خێرا هزرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن، نه‌ به‌ ڕووحێک، نه‌ به‌ وشه‌یه‌ک، نه‌ به‌ په‌یامێک وه‌ک له‌ ئێمه‌وه‌ بێت، بڵێت ڕۆژی مه‌سیح هاتووه‌.


بێداربن، له‌ باوه‌ڕ جێگیربن، پیاوبن، به‌هێزبن.


كه‌واته‌ برایانی خۆشه‌ویستم، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشتانم، خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم ئاوا له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن.


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، ئاگاتان له‌وانه‌ بێت كه‌ ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌.


خۆشه‌ویستان، ئه‌وپه‌ڕی كۆششم كرد تاكو له‌باره‌ی ڕزگاریی هاوبه‌شمان بۆتان بنووسم، به‌ڵام ناچار بووم ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم، ئامۆژگاریتان بكه‌م كه‌ تێبكۆشن له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ته‌نها یه‌ک جار ڕاده‌ستی پارساكان كراوه‌.


ئه‌گه‌ر كه‌سێک گوێڕایه‌ڵی قسه‌مان نه‌بێت به‌م په‌یامه‌، نیشانی بكه‌ن و تێكه‌ڵی مه‌بن، تاكو شه‌رم بكات.


ده‌ست به‌ وشه‌ی متمانه‌ بگرێ كه‌ به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه‌، تاكو بتوانێت به‌ فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite