Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 2:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 هه‌روه‌ها هه‌موو به‌دكارییه‌ک بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووانه‌، چونكه‌ خۆشویستنی ڕه‌وایان په‌سه‌ند نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 هەروەها بۆ چەواشەکردنی لەناوچووان هەموو بەدکارییەک بەکاردەهێنێت، چونکە خۆشەویستی ڕاستییان ڕەتکردەوە، ئەوەی ڕزگاریان دەکات.

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 2:10
29 Referans Kwoze  

چونكه‌ وشه‌ی خاچ لای له‌ناوچووان گێلایه‌تییه‌، به‌ڵام لای ئێمه‌ی ڕزگاربووان هێزی خودایه‌.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمانن، به‌ زگماک بۆ ڕاوكردن و له‌ناوچوونن، بوختان به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لێی نازانن، به‌ گه‌نده‌ڵیی خۆیان له‌ناوده‌چن.


ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!


چونكه‌ كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


كه‌واته‌ شتێكی گه‌وره‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆیان بۆ شێوه‌ی ڕاژه‌وانی خوداناسی بگۆڕن. دواڕۆژیان به‌گوێره‌ی كرداریان ده‌بێت.


ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن.


بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواوو هه‌ڵگیراو به‌ هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به‌ فێڵی خه‌ڵكی، به‌ چه‌واشه‌ به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی.


ئێمه‌ وه‌ک زۆر كه‌س بازرگانی به‌ وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزی له‌ خوداوه‌ و له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دوێین.


چونكه‌ بۆنی خۆشی مه‌سیحین بۆ خودا، له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت و له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن.


برایان، دڵخۆشیم و پاڕانه‌وه‌م له‌ خودا له‌ پێناوی ڕزگاری نه‌وه‌ی ئیسڕائیله‌.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا.


من گه‌واهیی له‌ مرۆڤ په‌سه‌ند ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌مانه‌ ده‌ڵێم تاكو ئێوه‌ ڕزگاربن.


چونكه‌ خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده‌ جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه‌ جیهان ڕزگار بكات.


چونكه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ و به‌تاڵ ده‌دووێن، به‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ تازه‌ هه‌ڵاتوون له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌ گومڕاییدا ده‌ژیان.


به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێک ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌ووترێ ئه‌مڕۆ، تاكو كه‌ستان به‌ فێڵی گوناه‌ ڕه‌ق نه‌بێت.


ڕێگامان لێ ده‌گرن له‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان بدوێین تاكو ڕزگاربن، به‌مه‌ش گوناهه‌كانیان هه‌رده‌م ته‌واو ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ پایاندا تووڕه‌یی هاته‌ سه‌ریان.


چونكه‌ ئه‌مانه‌ په‌یامبه‌ری درۆزنن، كارگه‌ری فێڵبازن، خۆیان بۆ شێوه‌ی په‌یامبه‌ری مه‌سیح ده‌گۆڕن.


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “چونكه‌ به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه‌.


تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوا به‌ ڕه‌وا ناكه‌ن و حه‌زیان له‌ ناڕه‌واییه‌، تاوانبار بكرێن.


به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite