Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 1:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 خوشکان، برایان، دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، وەک شایستەیە، چونکە باوەڕتان زۆر گەشە دەکات و خۆشەویستی هەر یەکێکتان و هەمووان بۆ یەکتری زیاد دەکات،

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 1:3
26 Referans Kwoze  

به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا.


جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


ئه‌م نوێژه‌ ده‌كه‌م: كه‌ خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له‌ زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک،


په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌،


هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


چ سوپاسێک بتوانین له‌به‌ر ئێوه‌ بۆ خودا بگه‌ڕێنینه‌وه‌، بۆ ئه‌م هه‌موو خۆشییه‌ی له‌به‌رده‌م خودامان به‌ ئێوه‌مان هه‌یه‌؟


سه‌ره‌تا، له‌ پێناوی هه‌مووتان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح سوپاسی خودام ده‌كه‌م، چونكه‌ باوه‌ڕتان له‌ هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.


به‌ڵام به‌ ڕه‌وای ده‌زانم، تاكو له‌م خانووه‌دابم، به‌ وریاكردنه‌وه‌ وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌،


ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه‌ هاته‌وه‌ لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به‌ چاكه‌ یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌.


هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


هه‌موو كاتێ به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن،


سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ هه‌میشه‌ سوپاسی خودام ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و به‌خششه‌ی خودا كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا پێتان دراوه‌،


ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان به‌ په‌روه‌ردگاریان وت: “باوه‌ڕمان زیاد بكه‌!”


به‌ڵام پێویسته‌ دڵخۆش و شاد بین، چونكه‌ ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌”.


له‌ ماڵی په‌روه‌ردگار ڕواون، له‌ باره‌گای خوداوه‌ندمان گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.


له‌ هێزێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ هێزێكی دیكه‌. تاكو هه‌ریه‌ک له‌به‌رده‌م خودا له‌ سیهیۆن ده‌ربكه‌وێت.


زیاد له‌ پێوانه‌ شانازی به‌ ڕه‌نجی خه‌ڵكی ناكه‌ین، به‌ڵكو وه‌ک هیوادارین، وا باوه‌ڕتان گه‌شه‌ ده‌كات، له‌نێوانتاندا سنوورمان زۆر زیاد ده‌بێت،


ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite