Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم پەترۆس 3:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن. شکۆی ئێستا و هەتاهەتایە بۆ ئەوە. ئامین.

Gade chapit la Kopi




دووەم پەترۆس 3:18
26 Referans Kwoze  

تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


به‌ڵكو له‌ خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له‌ هه‌موو شتێک گه‌شه‌ بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌، كه‌ مه‌سیحه‌.


وه‌ک ساوای تازه‌ له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له‌ شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه‌ بۆ ڕزگاری گه‌شه‌ بكه‌ن،


له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و


داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ.


و نوێتان پۆشیوه‌، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به‌ ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه‌.


هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌، به‌ ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی،


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌كی دادێت ده‌ربازم ده‌كات و ڕزگارم ده‌كات بۆ پاشایه‌تیه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی. تاهه‌تایه‌ شكۆ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


خوداناس وه‌ک دارخورما گه‌شه‌ده‌كات. وه‌ک ئورزی لوبنان گه‌شه‌ ده‌كات.


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ ئه‌وه‌ و به‌ ئه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌. تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


ئێمه‌ی كرده‌ پاشا و كاهین بۆ خودای باوكی، شكۆ و ده‌سه‌ڵات تا جاویدانی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


بۆ تاكه‌ خوداوه‌ندی دانا و ڕزگاریده‌رمان، شكۆ و مه‌زنی و توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌، ئێستا و تا هه‌موو ڕۆژگار. ئامین.


هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ بۆ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی جاویدانیی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به‌ ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له‌ سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان تێدابێت و زیاد بكات، واتان لێده‌كات بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ته‌مبه‌ڵ و بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه‌ بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه‌ نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه‌ ناردوویه‌تی.


به‌خشش و ئاشتی بۆتان زیاد بێت، به‌ ناسینی خودا و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite