Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم پەترۆس 3:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به‌ پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین،

Gade chapit la Kopi




دووەم پەترۆس 3:11
27 Referans Kwoze  

به‌ڵكو وه‌ک ئه‌و پارسایه‌ی كه‌ بانگی كردوون، ئێوه‌ش له‌ هه‌موو ڕه‌فتارێک پارسا بن،


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئێوه‌ به‌دكارن، كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ببینن و له‌ ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوداش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.


چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه‌ تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، توخمه‌كانیش به‌ سووتان ده‌توێنه‌وه‌.


به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.


كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه‌؟ با به‌ ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه‌ له‌ دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه‌.


چونكه‌ وڵاتمان له‌ ئاسماناندایه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه‌، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار،


هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌، به‌ ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی،


ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ فێركردنێكی دیكه‌ خه‌ڵک فێرده‌كات كه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی دروستی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداناسی ڕاوه‌ستاوه‌،


با كه‌س سووكایه‌تی به‌ گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار، له‌ خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.


خه‌ڵكیش سه‌رسام بوون و وتیان: “ئه‌مه‌ چ مرۆڤێكه‌؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.


كه‌ زه‌وی و هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی تووانده‌وه‌. منم كۆڵه‌گه‌كانی ده‌پێوم. سیلاه‌.


ئه‌وه‌ی قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكات‌، شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆی ڕێک بكات ڕزگاریی خودای نیشان ده‌ده‌م”.


ئینجا دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری خۆی ده‌كات و ده‌ڕوات، یه‌كسه‌ر له‌بیری ده‌چێت چۆن بووه‌.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


چونكه‌ ته‌نها به‌ قسه‌ ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به‌ هێز و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له‌ پێناوی ئێوه‌ له‌نێوانتاندا چ جۆره‌ كه‌سێک بووین.


ڕاسته‌ خوداناسی ئه‌گه‌ر به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ بێت بازرگانییه‌كی مه‌زنه‌.


بۆ زانین خۆڕاگرتن، بۆ خۆڕاگرتن دانبه‌خۆداگرتن، بۆ دانبه‌خۆداگرتن خواترسی،


با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره‌ بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه‌، چونكه‌ فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


به‌دكاران شمشێر هه‌ڵده‌كێشن و كه‌وانه‌كانیان ده‌چه‌مێننه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار و نه‌داره‌كان بپێكن، بۆ كوشتنی ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ڕاسته‌.


جگه‌ له‌وه‌ش كاته‌كه‌ ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌و هه‌ستین، چونكه‌ ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره‌ له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا.


شه‌و له‌ ته‌واوبوونه‌، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین.


به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite