Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم پەترۆس 3:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنێت.

Gade chapit la Kopi




دووەم پەترۆس 3:10
36 Referans Kwoze  

پاشان ئاسمانێكی نوێ و زه‌وییه‌كی نوێم بینی، چونكه‌ ئاسمانی یه‌كه‌م و زه‌ویی یه‌كه‌م به‌سه‌رچوون، ئیتر ده‌ریاش نه‌ما.


ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن.


به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به‌ هه‌مان وشه‌ بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون.


“ئه‌وه‌تا وه‌ک دزێک دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بێدار ده‌بێت و پۆشاكه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ک ئابڕووی ببینرێت و به‌ ڕووتی ڕێ بكات”.


چونكه‌ خۆتان باش ده‌زانن، كه‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دزه‌ له‌ شه‌ودا، ئاوا دێت.


ئاسمان و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم هه‌رگیز له‌ناوناچن.


چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه‌ تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، توخمه‌كانیش به‌ سووتان ده‌توێنه‌وه‌.


به‌بیرت بێته‌وه‌ چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه‌ و تۆبه‌ بكه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێدار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له‌ چ كاتێک بۆت دێم.


به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بزانێت له‌ چ كاژێرێک دز دێته‌ سه‌ری ئه‌وا بێدار ده‌بێت و نایه‌ڵێت ماڵه‌كه‌ی ببڕدرێت.


ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت. هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن، وه‌ک پۆشاک ده‌یانگۆڕیت و ده‌گۆڕێن.


پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌!


كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته‌ بدرێته‌ ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت.


چیاكان وه‌ک مۆم له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار تووانه‌وه‌. له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری هه‌موو زه‌وی.


چونكه‌ ئافریده‌ بۆ وه‌ڕسبوون ملكه‌چ كرا، نه‌ک به‌ ئاره‌زوو، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ملكه‌چی كرد، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی


نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵده‌چن و شانشینه‌كان ده‌كه‌ون. خودا ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه‌ و زه‌وی ده‌توێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به‌ كۆتی جاویدانی بۆ سزای ڕۆژی مه‌زن له‌ ژێر تاریكیدا هه‌ڵگیران.


وه‌ک هه‌ندێک لێمان تێگه‌یشتن، تاكو شانازی ئێوه‌ بین، وه‌ک ئێوه‌ش شانازی ئێمه‌ن، له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.


ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن.


به‌ڵام ئێوه‌ برایان، له‌ تاریكیدا نین تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ک دز له‌ناكاو بێته‌ سه‌رتان.


كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به‌ پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،


ئاسمان وه‌ک پێچراو كه‌رت بوو، هیچ چیا و دوورگه‌یه‌ک له‌ شوێنی خۆی نه‌ما.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite