Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم پەترۆس 2:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 كاتێ‌ شاره‌كانی سه‌دوم و عامووڕه‌ی تاوانبار كرد به‌ تێكدانی ته‌واو و كردنیه‌ خۆڵه‌مێش، كردنییه‌ په‌ند بۆ خوانه‌ناسان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 کاتێک شارەکانی سەدۆم و عەمۆرای تاوانبار کرد بە تێکدانی تەواو و ئەوانی کردە خۆڵەمێش، کردنییە پەند بۆ داهاتووی خراپەکاران.

Gade chapit la Kopi




دووەم پەترۆس 2:6
20 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ها سه‌دوم و عامووڕه‌ و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان به‌ هه‌مان ڕێگا داوێنپیسییان كرد و به‌ ناسروشتی هه‌وه‌سبازییان كرد، جا بوونه‌ په‌ندی چێژتنی سزای ئاگری جاویدانی.


جا ئه‌م شتانه‌یان وه‌ك په‌ند به‌سه‌رهات، بۆ ئاگاداری ئێمه‌ش نووسراوه‌، كه‌ پایانی ڕۆژگار بۆمان هاتووه‌.


تاكو هه‌مووان حوكم بكات و هه‌موو خوانه‌ناسان سزا بدات، له‌به‌ر هه‌موو كرداره‌ خوانه‌ناسییه‌كانیان كه‌وا له‌ ڕێبازی خوانه‌ناسی كردوویانه‌ و ئه‌و قسه‌ ڕه‌قانه‌ی ئه‌و گوناهباره‌ خوانه‌ناسانه‌ له‌ دژی وتوویانه‌”.


ڕواتان پێ ده‌ڵێم: له‌ ڕۆژی حوكمداندا، دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامووڕه‌ له‌و شاره‌ سوكتر ده‌بێت.


تۆش ئه‌ی كپه‌ڕناخوم، بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كرێیته‌وه‌؟! بۆ قووڵایی ده‌چیته‌ خواره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌دوومدا ئه‌و په‌رجوانه‌ بكرایه‌ن كه‌ له‌نێو تۆدا كرا، ئه‌وا تاكو ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه‌.


وه‌ک ئێشه‌عیا پێشتر وتوویه‌تی: {ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری سوپاسالار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتباینه‌وه‌، وه‌ک سه‌دوممان لێ ده‌هات و له‌ عامووڕه‌ ده‌چووین}.


بۆیه‌ با كۆشش بكه‌ین تاكو بچینه‌ نێو حه‌سانه‌وه‌كه‌، نه‌وه‌ک یه‌كێک به‌ هه‌مان په‌ندی یاخیبوون بكه‌وێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite