Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم پەترۆس 2:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 چونكه‌ باشتر بوو ڕێگای خوداناسییان نه‌ناسیبایه‌، له‌وه‌ی ناسییان و دوایی له‌و ڕاسپارده‌ پارسا‌یه‌ی پێیان درا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 چونکە باشتر بوو ڕێگای ڕاستودروستییان نەناسیبووایە، لەوەی ناسییان و دوایی لەو ڕاسپاردە پیرۆزەی پێیان درا هەڵگەڕانەوە.

Gade chapit la Kopi




دووەم پەترۆس 2:21
24 Referans Kwoze  

بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بزانێت چاكه‌ بكات و نه‌یكات، گوناه‌ ده‌كات.


ئه‌و كۆیله‌ش كه‌ خواستی گه‌وره‌كه‌ی ده‌زانێت، ئاماده‌ش نابێت و به‌ خواستی ئه‌و ناكات، زۆری لێ ده‌درێت.


ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه‌ و قسه‌یانم بۆ نه‌كردایه‌، گوناهیان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیانوویان نییه‌ بۆ گوناهه‌كه‌یان.


چونكه‌ ده‌زانن چ ڕاسپارده‌یه‌كمان پێدان به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر كوێر بوونایه‌ گوناهتان نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن: ده‌بینین، بۆیه‌ گوناهه‌كه‌تان ده‌مێنێته‌وه‌”.


چونكه‌ یوخه‌ننه‌ن به‌ ڕێگای ڕه‌وا بۆ لاتان هات و باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا، به‌ڵام باجگران و داوێنپیسان باوه‌ڕیان پێی هێنا. دواتر كه‌ بینیشتان، هه‌ر تۆبه‌تان نه‌كرد و باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا”.


كه‌واته‌ ته‌ورات پارسایه‌‌، ڕاسپارده‌ش پارسا و دادپه‌روه‌ر و چاكه‌.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باده‌ده‌نه‌وه‌ و ڕێگای چه‌وت ده‌گرن. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ به‌دكاران ده‌یانبات. ئاشتی بۆ ئیسڕائیل.


ئه‌وه‌ی خودا خودای په‌روه‌ردگار ده‌یفه‌رمووێت. گوێی لێده‌گرم. چونكه‌ باسی ئاشتی ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی و بۆ خوداناسانی، تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر گێلایه‌تی.


باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه‌ دی.


كه‌وا به‌ بێگه‌ردی و بێ گله‌یی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ بپارێزیت، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان،


چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وامان ناسی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووین له‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست گوناه‌ بكه‌ین، ئه‌وا قوربانی بۆ گوناه‌ نامێنێت،


تاكو وته‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كان و ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌ر و ئێمه‌ی په‌یامبه‌رانتان بێنه‌وه‌ یادتان.


خۆشه‌ویستان، ئه‌وپه‌ڕی كۆششم كرد تاكو له‌باره‌ی ڕزگاریی هاوبه‌شمان بۆتان بنووسم، به‌ڵام ناچار بووم ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم، ئامۆژگاریتان بكه‌م كه‌ تێبكۆشن له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ته‌نها یه‌ک جار ڕاده‌ستی پارساكان كراوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite