Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم پەترۆس 2:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 له‌ ڕێگای ڕاست لایانداوه‌ و وێڵ بوون، دوای ڕێبازی بلعه‌می كوڕی به‌عور كه‌وتن، ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ كرێی خراپه‌كاری بوو،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 لە ڕێگای ڕاستی لایانداوە و چەواشە کراون، دوای ڕێبازی بەلعامی کوڕی بەعۆر کەوتن، ئەوەی حەزی لە کرێی خراپەکاری بوو،

Gade chapit la Kopi




دووەم پەترۆس 2:15
21 Referans Kwoze  

به‌ڵام هه‌ندێک شتم له‌سه‌رت هه‌یه‌: ئه‌ویش هه‌ندێ كه‌س له‌لاتن پابه‌ندن به‌ فێركردنی به‌لعه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی باله‌قی فێرده‌كرد كۆسپ له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسڕائیل دابنێت تاكو له‌و قوربانییانه‌ بخۆن كه‌ بۆ بت سه‌ربڕاوه‌ و داوێنپیسی بكه‌ن.


وه‌ی به‌حاڵیان! چونكه‌ ڕێگای قائینیان گرتووه‌، بۆ بڕێک ده‌ستكه‌وت خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست چه‌واشه‌یی به‌لعه‌مه‌وه، له‌ یاخیبوونه‌كه‌ی قۆڕه‌ح له‌ناوچوون.


كرێی خراپه‌كانیان وه‌رده‌گرن. وا داده‌نێن چێژ به‌ درێژایی ڕۆژ له‌ سه‌ڵته‌نه‌تدایه‌، گڵاوی‌ و كه‌موكوڕی، چێژ له‌ فێڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌شداری خوانه‌كانتان ده‌كه‌ن.


وتی: “ئه‌ی پڕ له‌ هه‌موو فریو و فێڵ! ڕۆڵه‌ی ئیبلیس! دوژمنی هه‌موو خوداناسییه‌ک! له‌ چه‌وتكردنی ڕێگای ڕاستی خودا ناوه‌ستی؟


به‌ پاداشتی سته‌م كێڵگه‌یه‌كی كڕی، به‌ڵام به‌ده‌مدا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه‌ شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته‌ ده‌ره‌وه‌.


ده‌توانرا به‌ نرخێكی گران بفرۆشرایه‌ و بدرایه‌ته‌ هه‌ژاران”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite