Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم پەترۆس 1:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان تێدابێت و زیاد بكات، واتان لێده‌كات بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ته‌مبه‌ڵ و بێبه‌رهه‌م نه‌بن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 چونکە ئەگەر ئەوانەتان تێدابێت و زیاد بکات، واتان لێدەکات بۆ ناسینی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان تەمبەڵ و بێ بەرهەم نەبن.

Gade chapit la Kopi




دووەم پەترۆس 1:8
33 Referans Kwoze  

پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان فێربن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كرداری چاک بۆ پێداویستییه‌ گرنگه‌كان، تاكو بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


با وشه‌ی مه‌سیح به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به‌ به‌خشش له‌ دڵتاندا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن.


هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.


تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.


ئه‌م نوێژه‌ ده‌كه‌م: كه‌ خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له‌ زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک،


جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


به‌خشش و ئاشتی بۆتان زیاد بێت، به‌ ناسینی خودا و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


تاكو هاوبه‌شیكردنی باوه‌ڕت كاریگه‌ر بێت له‌ زانینی هه‌موو چاكه‌یه‌ک كه‌ له‌ مه‌سیحدا‌‌‌ هه‌تانه‌.


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه‌:


خۆتان ئه‌زموون بكه‌ن ئاخۆ له‌ باوه‌ڕدان. له‌ خۆتان بكۆڵنه‌وه‌. ئایا نازانن كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ ئێوه‌ دایه‌؟ ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌زموون كه‌وتووبن.


له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له‌ سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها له‌ پاڕانه‌وه‌یان بۆ ئێوه‌، تامه‌زرۆی ئێوه‌ن له‌به‌ر ئه‌و به‌خششه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی خودا كه‌ پێتان دراوه‌.


له‌ ئه‌زموونی توندی ته‌نگانه‌ خۆشییان لێ ڕژا و هه‌ژاری سه‌ختیان لێ ڕژایه‌وه‌ بۆ دڵفراونی ده‌وڵه‌مه‌ندییان.


هه‌روه‌ها فێری بێكاری و ماڵه‌وماڵكردن ده‌بن، نه‌ک ته‌نها بێكاری، به‌ڵكو غه‌یبه‌تكاری و خۆخستنه‌ كاروباری خه‌ڵک، باسی شتی ناشیاو ده‌كه‌ن.


په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌،


به‌ڵام وه‌ک له‌ هه‌موو شتێک زیاد ده‌كه‌ن: له‌ باوه‌ڕ، له‌ قسه‌كردن، له‌ زانین، له‌ هه‌موو كۆششێک، له‌ خۆشویستنتان بۆ ئێمه‌، ئاوا له‌م به‌خششه‌ش زیاد بكه‌ن.


سست مه‌بن له‌ تێكۆشان، له‌ ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن.


به‌ڵام ئێوه‌م ناسی كه‌ خۆشویستنی خوداتان له‌ دڵدا نییه‌.


گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار و ته‌مبه‌ڵ! كه‌ زانیت من دروێنه‌ له‌و شوێنه‌ ده‌كه‌م كه‌ تۆوم نه‌كردووه‌، له‌وه‌ كۆده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ شه‌نه‌بام نه‌كردووه‌،


نزیكی كاژێری پێنجیش ده‌رچوو، كرێكاری بێكاری دیكه‌ی بینی ڕاوه‌ستاون، پێی وتن: بۆچی به‌ درێژایی ڕۆژ لێره‌ بێكار ڕاوه‌ستاون؟


نزیكی كاژێری نۆ ده‌رچوو، له‌ بازاڕدا هه‌ندێكی دیكه‌ی بینی بێكار ڕاوه‌ستابوون،


ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ له‌ وشه‌كه‌ ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌، به‌ ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به‌ ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له‌ سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت.


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite