Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 8:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 لێمان پاڕانه‌وه‌ و زۆر تكایان كرد تاكو به‌خشش و به‌شداربوون له‌ ڕاژه‌ی پارساكان وه‌ربگرین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 زۆر لێمان پاڕانەوە تاکو نیعمەتی بەشداربوون لە خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا وەربگرن.

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 8:4
27 Referans Kwoze  

دوای ساڵانێكی زۆر گه‌ڕامه‌وه‌ تاكو پیتاک بۆ گه‌له‌كه‌م بهێنم و قوربانی بكه‌م.


كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.


سه‌باره‌ت به‌ ڕاژه‌ بۆ پارساكان، پێویست نییه‌ بۆتان بنووسم،


چونكه‌ خودا سته‌مكار نییه‌ تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه‌ و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌ ڕاژه‌كردنی پارساكان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن.


برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو،


ته‌نها داوایان كرد هه‌ژاران له‌یاد نه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش شتێكه‌ هه‌میشه‌ كۆششم بۆی كردووه‌.


به‌ چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت.


به‌ڵام له‌ باره‌ی كۆمه‌ك بۆ پارساكان، چۆن وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌م ڕاسپاردووه‌، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن.


تاكو ڕزگاربم له‌وانه‌ی له‌ ئیهوود بێباوه‌ڕن، هه‌روه‌ها تاكو ڕاژه‌كه‌م له‌پێناوی یروشلایم له‌لای پارساكان په‌سه‌ندكراو بێت،


كاتێ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی عه‌مادكران، پاڕایه‌وه‌ و وتی: “ئه‌گه‌ر بڕیارتان داوه‌ من باوه‌ڕدارم به‌ په‌روه‌ردگار، وه‌رنه‌ ماڵه‌كه‌م و بمێننه‌وه‌”. ئیتر ناچاری كردین.


بۆیه‌ قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی توانای شتێک بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ ئیهوود ده‌ژین.


چونكه‌ هه‌ژاران هه‌میشه‌ له‌لاتانن، كه‌ی ویستتان ده‌توانن چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام من هه‌میشه‌ له‌لاتان نیم.


ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه‌، ئه‌وا بۆ منتان كردووه‌.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی باوكم بكات كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌وا برا وخوشک و دایكمه‌”.


ئه‌وه‌ی ته‌نها جامه‌ ئاوێكی سارد بداته‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، به‌ناوی قوتابییه‌ک، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite