Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 8:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 گه‌واهیی ده‌ده‌م كه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ به‌گوێره‌ی توانا و له‌ سه‌رووی توانا به‌خشییان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 شایەتی دەدەم کە بەگوێرەی توانای خۆیان و تەنانەت لە سەرووی توانای خۆشیانەوە بەخشینیان داوە، دەستپێشخەرییان کرد و

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 8:3
22 Referans Kwoze  

به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به‌ خواسته‌وه‌ بێت نه‌ک به‌ ناچاری.


له‌ سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك با هه‌ریه‌كه‌تان چه‌ندی له‌ توانادایه‌ بیخاته‌ لایه‌ک، تاكو كۆمه‌كه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ ده‌گه‌مه‌ لاتان.


بۆیه‌ قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی توانای شتێک بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ ئیهوود ده‌ژین.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه‌ بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ.


ئه‌و مێگه‌له‌ی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه‌ له‌نێوانتاندایه‌، وه‌ک چاودێر ڕاژه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ ناچاری، نه‌ک بۆ قازانی به‌د، به‌ڵكو به‌ چاڵاكییه‌وه‌،


ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌ بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌ ده‌كات وه‌ک به‌ هێزێک له‌ خوداوه‌ درابێت، تاكو خودا له‌ هه‌موو شتێكدا شكۆدار بێت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


ئاوا شه‌یداتان بووین كه‌ حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه‌ بوونه‌ خۆشه‌ویستمان.


گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌م كه‌ زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ لاودیكییان و ئه‌وانه‌ی له‌ هیراپۆلیسدان.


چونكه‌ خودا خۆی له‌ ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.


چونكه‌ گه‌واهییان بۆ ده‌ده‌م دڵگه‌رمیان بۆ خودا هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ زانیارییه‌وه‌ نییه‌.


گه‌له‌كه‌ت له‌ ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ ئاراییشتێكی پارساوه‌ له‌ منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌، تۆ شه‌ونم له‌ گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گرێت.


ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه‌ گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبایه‌ چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ.


ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی هات كردی، پێشوه‌خت له‌شمی بۆ كفنكردن چه‌وركرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite