Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 7:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 دڵتان بۆمان بكه‌نه‌وه‌. سته‌ممان له‌ كه‌س نه‌كردووه‌، كه‌سمان گه‌نده‌ڵ نه‌كردووه‌، چڵێسیمان به‌كه‌س نه‌بردووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 دڵتان بۆمان بکەنەوە. ستەممان لە کەس نەکردووە، ڕەوشتی کەسمان تێک نەداوە، کەسمان بۆ ڕووتاندنەوە بەکارنەهێناوە.

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 7:2
23 Referans Kwoze  

كه‌ له‌گه‌ڵتان بووم و پێویستیم هه‌بوو، قورساییم نه‌خسته‌ سه‌ر كه‌س، چونكه‌ برایان له‌ ماقیدۆنیاوه‌ هاتن پێویستییه‌كانی منیان پڕكرده‌وه‌. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆم پاراست تا قورسایی نه‌خه‌مه‌ سه‌رتان، خۆشمی لێ ده‌پارێزم.


ئاره‌زووی زیو و زێڕ و جلی كه‌سم نه‌كردووه‌.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک هاته‌ لاتان و ئه‌م فێركردنه‌ی نه‌هێنا، له‌ ماڵه‌كه‌تان وه‌ریمه‌گرنه‌وه‌ و سڵاوی لێ مه‌كه‌ن.


چونكه‌ كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان بكات، په‌سه‌ندم ده‌كات، ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ منی ناردووه‌.


ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێی له‌ قسه‌تان نه‌گرت، له‌و ماڵه‌ یان له‌و شاره‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و تۆزی پێتان بته‌كێنن.


بۆیه‌، ئه‌گه‌ر من به‌ هاوبه‌ش داده‌نێیت، وه‌ک من په‌سه‌ندی بكه‌.


ئه‌و ده‌نێرمه‌وه‌ لات، په‌سه‌ندی بكه‌، كه‌ جگه‌رمه‌.


ئێوه‌ و خودا گه‌واهیده‌رن، چۆن به‌ بێگه‌ردی و خوداناسی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار.


ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن،


كه‌واته‌ به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگار پێشوازی لێ بكه‌ن و ڕێز له‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بگرن،


دیسان ده‌یڵێمه‌وه‌. كه‌س به‌ گێلم نه‌زانێت. ئه‌گینا وه‌ک گێلێک په‌سه‌ندم بكه‌ن، تاكو منیش تۆزێک شانازی بكه‌م.


به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه‌، به‌ فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


چوونه‌ هه‌ر شارێک و پێشوازییان لێكردن، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌متانی داده‌نێن بیخۆن،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite