Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 4:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 لە هەموو لایەکەوە پەستین، بەڵام تەنگەتاو نین؛ دەشێوێین، بەڵام بێ ئومێد نین؛

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 4:8
26 Referans Kwoze  

بۆیه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا، به‌ لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌ دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.


چونكه‌ له‌وه‌ته‌ی هاتووینه‌ته‌ ماقیدۆنیا، جه‌سته‌مان حه‌سانه‌وه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌موو لایه‌ک هه‌راسان بووین. له‌ ده‌ره‌وه‌ ناكۆكی و له‌ ناوه‌وه‌ ترس.


به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌ستی به‌جێی ناهێڵێت، ناهێڵێ‌ له‌ دادگاش تاوانبار بكرێت.


به‌ هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، دێمه‌وه‌ لاتان.


تاقیكردنه‌وه‌تان تووش نه‌بووه‌ مرۆڤانه‌ نه‌بێت، به‌ڵام خودا سه‌ڕراسته‌، كه‌ نایه‌ڵێت زیاتر له‌ توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربازبوونتان بۆ داده‌نێت، تاكو بتوانن به‌رگه‌ بگرن.


به‌ڵكو له‌ هه‌موو شتێكدا وه‌ک ڕاژه‌وانی خودا خۆمان ده‌رده‌خه‌ین. به‌ دانبه‌خۆداگرتنی زۆرمان، له‌ ته‌نگانه‌، ناخۆشی و لێقه‌ومان،


“چه‌ند زۆر له‌ گه‌نجییه‌تیم هه‌راسانیان كردم. به‌ڵام به‌سه‌رمدا زاڵ نه‌بوون.


ته‌نگاوبوونتان به‌هۆی ئێمه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌ناوی خۆتانه‌وه‌یه‌.


به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، تاكو به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه‌ سه‌رم له‌ ئێوه‌ سوڕماوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite