Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 3:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ئیتر چه‌ند زیاتر ڕاژه‌ی ڕووح شكۆدارتر ده‌بێت؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئیتر چەند زیاتر خزمەتی ڕۆحی پیرۆز شکۆدارتر دەبێت؟

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 3:8
24 Referans Kwoze  

ئایا نازانن ئێوه‌ په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه‌؟


چونكه‌ به‌ ئه‌و هه‌ردوو لامان له‌ یه‌ک ڕووحدا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ لای باوک.


تاكو له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا داڕشتی ئه‌وڕاهه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕووحه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین.


به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به‌ پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.


به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا.


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


چونكه‌ ئێمه‌ به ڕووح، به‌ باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای بێتاوانكردنین.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه‌ ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه‌ وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه‌ جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه‌ ده‌گرن.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕووحه‌، هه‌روه‌ها ڕووحی په‌روه‌ردگار له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه‌.


ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه‌ ڕاژه‌وانی په‌یمانێكی نوێ ئه‌وه‌ی پیت نییه‌ به‌ڵكو ڕووحه‌.‌ چونكه‌ پیت ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕووح ژیان ده‌دات.


لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌ ڕووحه‌كه‌ بوو، كه‌ خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه‌ هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو.


ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی مه‌رگ به‌ پیت له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه‌ به‌ شكۆوه‌ هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕوخساری مووشێ بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕوخساری كه‌ له‌ناوچووه‌،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ ڕاژه‌ی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite