Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 3:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ئێوه‌ په‌یامی ئێمه‌ن، كه‌ له‌ دڵماندا نووسراوه‌، كه‌وا هه‌موو خه‌ڵک ده‌یزانن و ده‌یخوێننه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئێوە نامەی ئێمەن، کە لە دڵماندا نووسراوە و هەموو خەڵک دەیخوێننەوە و دەیزانن.

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 3:2
9 Referans Kwoze  

چونكه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به‌ خودا له‌ هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ شتێک بڵێین.


هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


سه‌ره‌تا، له‌ پێناوی هه‌مووتان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح سوپاسی خودام ده‌كه‌م، چونكه‌ باوه‌ڕتان له‌ هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.


منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت!


بۆچی؟ ئایا چونكه‌ ئێوه‌م خۆشناوێت؟ خودا ده‌زانێت.


ئه‌مه‌ ناڵێم تا تاوانبارتان بكه‌م، چونكه‌ پێشتر وتوومه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ دڵماندان، تا له‌گه‌ڵتان بمرین و له‌گه‌ڵتان بژین.


به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێیداوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه‌ له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه‌ ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت.


ئایا ده‌ست به‌ ستایشكردنی خۆمان بكه‌ین؟ ئایا وه‌ک هه‌ندێک كه‌س، پێویستیمان به‌ ڕاسپارده‌نامه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ یان له‌ ئێوه‌وه‌؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite