Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 2:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 بۆم نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ هاتم خه‌مبار نه‌بم له‌وانه‌ی پێویسته‌ پێیان شادبم. له‌ هه‌مووتان دڵنیام، كه‌وا شادی من هی هه‌مووتانه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 بۆم نووسین، بۆ ئەوەی کاتێک هاتم بەهۆی ئەوانەوە خەمبار نەبم کە پێویستە پێیان شادبم. لە هەمووتان دڵنیام، کە شادی من هی هەمووتانە.

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 2:3
17 Referans Kwoze  

به‌ڵام من له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ متمانه‌م پێتان هه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بیرناكه‌نه‌وه‌. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت.


له‌گه‌ڵ ئه‌واندا برایه‌كمان نارد، كه‌ زۆر جار له‌ زۆر شت تاقیمان كرده‌وه‌ چالاک بوو، ئێستاش به‌و دڵنیاییه‌ زۆره‌ی له‌ ئێوه‌ی هه‌یه‌ زۆر چالاكتره‌.


له‌ گوێڕایه‌ڵیت دڵنیام، بۆت ده‌نووسم، ده‌زانم كه‌ له‌وه‌ی داوات لێ ده‌كه‌م زیاتریش ده‌كه‌یت.


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر بۆم نووسیون، له‌ پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێكراو نییه‌، به‌ڵكو تاكو تێكۆشانمان بۆ ئێوه‌ له‌به‌رده‌م خودا بۆتان ده‌ربكه‌وێت،


متمانه‌مان به‌ په‌روه‌ردگاره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، ئه‌وه‌ی ڕامانسپاردوون ده‌یكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.


نه‌وه‌ک بێمه‌وه‌، خودام له‌لاتان نزمم بكاته‌وه‌ و زۆر خه‌فه‌ت بخۆم له‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كردووه‌، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه‌ له‌و گڵاوی و داوێنپیسی و به‌دڕه‌وشتییه‌ی كردوویانه‌.


بوومه‌ گێل و شانازیم كرد، ئێوه‌ ناچارتان كردم! چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ستایش بكرێم، چونكه‌ هیچم له‌ په‌یامبه‌ره‌ به‌رزه‌كان كه‌متر نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم.


جا ئه‌گه‌ر به‌ په‌یامه‌كه‌ خه‌مبارم كردبن، په‌شیمان نیم، هه‌رچه‌نده‌ په‌شیمان بوومه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بینم په‌یامه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌مباری كردن.


به‌ڵام خودا كه‌ دڵنه‌وایی خاكساره‌كان ده‌كات، به‌ هاتنی تتوس دڵنه‌وایی كردین،


جا به‌م دڵنیاییه‌وه‌ به‌ نیاز بووم كه‌وا یه‌كه‌مجار بێمه‌ لاتان، تاكو دووباره‌ به‌خششتان بۆ بێت،


چیتان ده‌وێ؟ به‌ دار بێمه‌ لاتان یاخود به‌ خۆشویستن و ڕووحی دڵنه‌رمی؟


به‌ڵام من خوداش ده‌كه‌مه‌ گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر خۆم، به‌زه‌ییم پێتان هاته‌وه‌ كه‌ نه‌هاتمه‌وه‌ قۆرنتێ.


چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بۆم نووسین تاكو به‌ سه‌لماندنتان بزانم، ئاخۆ له‌ هه‌موو شتێكدا گوێڕایه‌ڵن؟


دڵشادم كه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا لێتان دڵنیام.


بۆیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه‌ له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite