Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 11:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 هیوادارم به‌رگه‌ی هه‌ندێک گێلایه‌تی من بگرن! هه‌رچه‌نده‌ به‌رگه‌شم ده‌گرن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 هیوادارم بەرگەی هەندێک گێلایەتی من بگرن، هەرچەندە بەرگەشم دەگرن.

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 11:1
17 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه‌ ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه‌ وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه‌ جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه‌ ده‌گرن.


چونكه‌ كه‌ جیهان له‌ دانایی خودادا خودایان به‌ دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆشبوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.


بۆ شه‌رمه‌زاریم، پێویسته‌ بڵێم سه‌باره‌ت به‌مه‌ چه‌ند لاواز بووین! له‌ چی ئه‌وان ئازان به‌ گێلایه‌تی ده‌ڵێم منیش تیایدا ئازام.


كه‌ به‌ شادییه‌وه‌ به‌رگه‌ی گێله‌كان ده‌گرن، چونكه‌ خۆتان ئه‌وه‌نده‌ دانان!


چونكه‌ ئه‌گه‌ر مێشكمان تێكچووبێت، بۆ خودایه‌، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ند بین، له‌به‌ر ئێوه‌یه‌.


ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌زان و گومڕاكان دڵنه‌رم بێت، چونكه‌ خۆشی به‌ لاوازی ده‌وردراوه‌.


بوومه‌ گێل و شانازیم كرد، ئێوه‌ ناچارتان كردم! چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ستایش بكرێم، چونكه‌ هیچم له‌ په‌یامبه‌ره‌ به‌رزه‌كان كه‌متر نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم.


ئێمه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا گێلین، به‌ڵام ئێوه‌ له‌ مه‌سیحدا دانان! ئێمه‌ لاوازین و ئێوه‌ به‌هێزن! ئێوه‌ ڕێزدارن و ئێمه‌ بێ ڕێزین!


وا تێربوون! وا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! به‌بێ ئێمه‌ بوونه‌ پاشا! خۆزگه‌ به‌ ڕاستی ببوونایه‌ته‌ پاشا، تاكو ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتان ببووینایه‌ پاشا!


با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به‌ دانای ئه‌م ڕۆژگاره‌ ده‌زانێت، با ببێته‌ گێل تاكو ببێته‌ دانا!


پۆڵۆس وتی: “كاتی كه‌م یان زۆر، له‌ خودا ده‌پاڕامه‌وه‌ نه‌ک ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ک منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه‌”.


كه‌ پۆڵۆس خه‌ریک بوو ده‌می بكاته‌وه‌، گالیۆن به‌ جووه‌كانی وت: “جووه‌كان، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه‌ ناڕه‌وایی یان تاوانێكی خراپ بووایه‌، وه‌ک هۆیه‌ک گوێم له‌ سكاڵاتان ده‌گرت.


جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه‌ ئێره‌ بۆ لام!”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite