Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووه‌م قۆرنتێ 1:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 چونكه‌ وه‌ک ئازاره‌كانی مه‌سیح تیاماندا زیاد ده‌بێت، به‌هۆی مه‌سیحه‌وه‌ دڵنه‌واییشمان زیاد ده‌بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین.

Gade chapit la Kopi




دووه‌م قۆرنتێ 1:5
13 Referans Kwoze  

ئێستا دڵشادم به‌ ئازاره‌كانم له‌ پێناوی ئێوه‌دا و پاشماوه‌ی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌ی خۆمدا ته‌واوده‌كه‌م، له‌ پێناوی له‌شی ئه‌و، كه‌ وارگه‌یه‌.


تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له‌ مردنی،


به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه‌ له‌ شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به‌ ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له‌ له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ ژیان بێت یان به‌ مه‌رگ.


ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامۆژگارییه‌ک له‌ مه‌سیحدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دڵنه‌واییه‌كی خۆشویستن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شییه‌كی ڕووح، ئه‌گه‌ر هه‌ر سۆز و میهره‌بانییه‌ک،


كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی و ده‌نگێكی بیست، پێی فه‌رموو: “شاوول، شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه‌؟”


له‌ یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه‌ خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسای له‌سه‌ر بوو.


ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین.


چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره‌ به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له‌ هه‌موویان ده‌ربازی كردم.


به‌ڵكو دڵخۆش بن وه‌كو به‌شداریتان له‌ ئازاره‌كانی مه‌سیح كرد، تاكو له‌ ئاشكراكردنی شكۆكه‌ی دڵخۆش و شادمان بن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite