6 ڕاسته خوداناسی ئه‌گه‌ر به قه‌ناعه‌ته‌وه بێت بازرگانییه‌كی مه‌زنه.
6 بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایل‌بوون بێت قازانجێکی گەورەیە.
با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”.
جا ئه‌گه‌ر خواردن و پۆشاكمان هه‌یه با پێی ڕازیبین.
چونكه وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه، چونكه به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه.
چونكه بۆ من ژیان مه‌سیحه، مه‌رگیش قازانجه.
ئه‌و كه‌مه‌ی كه خوداناس هه‌یه‌تی، له سامانی به‌دكاران زۆر باشتره.
چونكه په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له چاكه ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه.
ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون.
سه‌ربازیش پرسیان لێ‌كرد: “ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “سته‌م له كه‌س مه‌كه‌ن و كه‌س به‌ده‌سته‌وه مه‌ده‌ن، به موچه‌كانتان ڕازی بن”.
چونكه ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه لێ دێته كایه‌وه.
به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو: “ئاگاداربن و خۆتان له چڵێسی بپارێزن، چونكه ژیانی مرۆڤ به زۆری سامانه‌كه‌ی نییه”.