Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 6:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌كانیان باوه‌ڕدارن با سووكایه‌تییان پێ نه‌كه‌ن، چونكه‌ بران، به‌ڵكو زیاتر ڕاژه‌یان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی سوود له‌ ڕاژه‌یان وه‌رده‌گرن باوه‌ڕدار و خۆشه‌ویستن. جا ئه‌مانه‌یان فێربكه‌ و ئامۆژگارییان بكه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئەوانەی گەورەکانیان باوەڕدارن با سووکایەتییان پێ نەکەن، چونکە برای باوەڕدارن. لە جێگەی ئەوە، با زیاتر خزمەتیان بکەن، لەبەر ئەوەی ئەوانەی سوود لە خزمەتیان وەردەگرن باوەڕدار و خۆشەویستن. جا ئەمانەیان فێربکە و هانیان بدە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 6:2
31 Referans Kwoze  

ئه‌ی گه‌وره‌كان، له‌گه‌ڵ كۆیله‌كان دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان بن، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌تان هه‌یه‌ له‌ ئاسمانان.


به‌م شتانه‌ ڕاسپێره‌ و فێر بكه‌.


ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌، جه‌سته‌ گڵاو ده‌كه‌ن و گه‌وره‌یی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و بوختان به‌ شكۆداران ده‌كه‌ن.


به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌وه‌سی گڵاوی كه‌وتوونه‌ته‌ دوای جه‌سته‌، سووكایه‌تی به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. چاونه‌ترس و له‌خۆبایین، ناترسن بوختان به‌ شكۆداران بكه‌ن،


داوا له‌و پیرانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ نێوتانن، وه‌ک پیرێكی هاوڕێ و گه‌واهیده‌ری ئازاره‌كانی مه‌سیح و هاوبه‌شی ئه‌و شكۆیه‌ی وا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ


چونكه‌ بووینه‌ هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌.


كه‌واته‌ برایانی پارسا، كه‌ به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانین، سه‌یری ئیشۆع بكه‌ن كه‌ په‌یامبه‌ر و كاهینی باڵای دانپیانانمانه‌.


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌. سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا بایه‌خ به‌ كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه‌ باش و سوودبه‌خشه‌ بۆ خه‌ڵک.


به‌مانه‌ بدوێ، ئامۆژگاری بكه‌ و به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رزه‌نشت بكه‌. كه‌س به‌ كه‌مت نه‌زانێت.


به‌ڵام تۆ، با قسه‌كانت له‌ فێركردنی دروست بوه‌شێته‌وه‌:


پیر سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌، به‌ڵكو وه‌ک باوكێک ئامۆژگاری بكه‌، گه‌نجانیش وه‌ک برا،


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


كه‌ باوه‌ڕی ئێوه‌مان بیست به‌ ئیشۆعی مه‌سیح و ئه‌و خۆشویستنه‌ كه‌ بۆ هه‌موو پارساكان هه‌تانه‌،


بۆ پارساكان له‌ قولسێ و برایانی باوه‌ڕدار له‌ مه‌سیح: به‌خشش و ئاشتیی له‌ خودای باوكمانه‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


كه‌ نه‌ته‌وه‌كان به‌ ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له‌ مه‌سیحدا.


بۆیه‌ كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارساكان،


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌خواستی خودا، بۆ ئه‌و پارسایانه‌ی له‌ ئه‌پیسۆسدان و باوه‌ڕداران به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک لق بڕانه‌وه‌، تۆش له‌ داره‌كه‌ موتوربه‌ كرایت كه‌ زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه‌ له‌ ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه‌ به‌شدار بوویت،


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ بێت، تاكو له‌نێو برایانی زۆردا ئه‌و ببێته‌ نۆبه‌ره‌.


ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه‌، ئه‌وا بۆ منتان كردووه‌.


به‌ڵام با ئێوه‌ به‌ ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه‌ ته‌نها یه‌ک ڕابیتان هه‌یه‌ كه‌ مه‌سیحه‌ و ئێوه‌ش هه‌موو بران.


كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ ڕقی له‌ یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به‌ یه‌كێكیانه‌وه‌ ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره‌ بن.


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite