Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 5:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بایه‌خ به‌ نزیكه‌كه‌ی نادات به‌ تایبه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا نكۆڵی له‌ باوه‌ڕ كردووه‌ و خراپتره‌ له‌ بێباوه‌ڕ.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام ئەگەر یەکێک بایەخ بە نزیکەکەی نادات بە تایبەتی ئەندامانی خێزانی، ئەوا نکۆڵی لە باوەڕ کردووە و خراپترە لە بێباوەڕ.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 5:8
19 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.


ئه‌وا سێیه‌م جاره‌ ئاماده‌م بێمه‌ لاتان، نابمه‌ بارگرانیش. چونكه‌ داوای شته‌كانتان ناكه‌م، به‌ڵكو خۆتان. چونكه‌ منداڵ بۆ دایباب كۆناكاته‌وه‌، به‌ڵكو دایباب بۆ منداڵ.


ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.


جا كه‌ ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به‌ ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌ چه‌ند شتی باشتر ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن!


ڕواڵه‌تی خواترسییان هه‌یه‌، به‌ڵام نكۆڵی له‌ هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جا له‌وانه‌ دوور بكه‌وه‌.


ئاگام له‌ كرداره‌كانته‌. ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت داناوه‌ و كه‌س ناتوانێت دایبخات. چونكه‌ هێزێكی كه‌مت هه‌یه‌، به‌ڵام وشه‌ی من ده‌پارێزیت، نكۆڵیت له‌ ناوی من نه‌كرد.


ئاگام له‌ كرداره‌كانت هه‌یه‌ و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه‌. ده‌ست به‌ ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له‌ باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه‌ ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه‌.


به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانی كڕییه‌وه‌، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن.


ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه‌ و قسه‌یانم بۆ نه‌كردایه‌، گوناهیان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیانوویان نییه‌ بۆ گوناهه‌كه‌یان.


چونكه‌ كه‌سانێک به‌ دزییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوه‌وه‌، له‌كۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌م حوكمه‌ نووسراون، خوانه‌ناسن، به‌خششی خوداوه‌ندمان بۆ به‌ڕه‌ڵایی ده‌گۆڕن و نكۆڵی له‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ن، تاقه‌ سه‌روه‌ر و په‌روه‌ردگارمان.


چ ڕێككه‌وتنێک له‌نێوان مه‌سیح و بلیاعلدا هه‌یه‌؟ یان باوه‌ڕدار چ پشكێكی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕدا هه‌یه‌؟


ئه‌گه‌ر به‌ گوێی نه‌كردن، به‌ وارگه‌ بڵێ، ئه‌گه‌ر به‌ گوێی وارگه‌شی نه‌كرد، ئه‌وا به‌ بتپه‌رست و باجگری دابنێ.


به‌ڵام برا برای خۆی بۆ دادگا ده‌بات، ئه‌مه‌ش له‌لای بێباوه‌ڕان!


ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین، له‌گه‌ڵیدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین، ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite