Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 5:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ چێژ ده‌ژیێت، به‌ زیندوویی مردووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 بەڵام ئەوەی بە چێژی دنیایی دەژیێت، بە زیندوویی مردووە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 5:6
29 Referans Kwoze  

له‌سه‌ر زه‌وی به‌ سه‌ڵته‌نه‌ت و چێژ ژیاون، دڵی خۆتان وه‌ک دابه‌ستی بۆ ڕۆژی سه‌ربڕین ڕاگرتووه‌.


هێنده‌ی خۆی شكۆدار كردووه‌ و به‌ سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاوه‌، ئازار و خه‌می بده‌نێ، چونكه‌ له‌ دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: وه‌ک شاژن دانیشتووم و بێوه‌ژن نیم، هه‌رگیز خه‌م نابینم.


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سه‌ردس‌، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕووحی خودا و حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له‌ كرداره‌كانته‌، تۆ به‌ ناو زیندوویت، به‌ڵام مردوویت.


چونكه‌ ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌. جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون.


به‌ڵام پێویسته‌ دڵخۆش و شاد بین، چونكه‌ ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌”.


چونكه‌ هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه‌. بۆیه‌ ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته‌، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه‌، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه‌”.


ئێوه‌ش به‌ تاوان و گوناهه‌كانتان مردوو بوون،


دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ هه‌موو شته‌كانی كۆكرده‌وه‌ و به‌ره‌و وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، له‌وێ ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕابواردن دانا.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه‌، واز له‌ مردووان بهێنه‌ با مردووه‌كانیان بنێژن”.


ئێوه‌ش به‌ گوناه‌ و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه‌، له‌ هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆشبوو.


ئێمه‌ كه‌ به‌ گوناهه‌كان مردوو بووین، زیندووی كردینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح به‌ به‌خشش ڕزگارتان بووه‌


به‌ خۆشم ده‌ڵێم: ئه‌ی گیانم، ئه‌وه‌تا ماڵێكی زۆرت هه‌ڵگرتووه‌، بۆ چه‌ندین ساڵ. بحه‌سێوه‌ و بخۆ و بخۆوه‌ و دڵشادبه‌!


ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه‌ به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه‌؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگیان نایابه‌ و سه‌ڵته‌نه‌ت لێده‌ده‌ن وا له‌ كۆشكی پاشاكانن.


پیاوێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، جلی ئه‌رخه‌وانی و كه‌تانی له‌به‌ر ده‌كرد و هه‌موو ڕۆژێكی به‌ خۆشی ڕاده‌بوارد.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ به‌ ماڵاندا ده‌گه‌ڕێن، ژنه‌ لاوازه‌كان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ بارگرانی گوناهه‌وه‌ شوێنی هه‌وه‌سی جۆراوجۆر كه‌وتوون،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite