Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 5:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ڕێز له‌و بێوه‌ژنانه‌ بگره‌ كه‌ به‌ ڕاستی بێوه‌ژنن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ڕێز لەو بێوەژنانە بگرە کە بەڕاستی بێوەژنن.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 5:3
28 Referans Kwoze  

له‌و ڕۆژانه‌دا كه‌ قوتابییه‌كان زیادیان ده‌كرد، جوو یۆنانییه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر عیبڕانییه‌كان كرد كه‌ له‌ یارمه‌تی ڕۆژانه‌ی بێوه‌ژنه‌كانیان پشتگوێ ده‌خرێن.


ڕێز له‌ هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له‌ خودا بترسن، ڕێز له‌ پاشا بگرن.


به‌ هه‌مان شێوه‌، مێرده‌كان، به‌ هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان نیشته‌جێ بن وه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌فرێكی مێیینه‌ی لاوازتر، ڕێزیان بگرن كه‌ هاومیراتی به‌خششی ژیانن له‌گه‌ڵتان، تاكو نوێژه‌كانتان كۆسپی تێنه‌كه‌وێت.


ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه‌: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له‌ ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له‌ گڵاوی جیهان بپارێزێت.


نه‌ داوای شكۆمان له‌ خه‌ڵک كردووه‌، نه‌ له‌ ئێوه‌ و نه‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین،


په‌تڕۆسیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان هات، كاتێ گه‌یشت، بردییانه‌ ژووری سه‌ره‌وه‌، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه‌ ئاسكه‌ كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی.


كاتێ له‌ ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌ نزیک بووه‌وه‌، ته‌رمێک به‌سه‌ر شانه‌وه‌ بوو، تاقانه‌ی دایكی بوو كه‌ بێوه‌ژنه‌، كۆمه‌ڵێكی زۆری شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بوو.


ئینجا بێوه‌ژن بوو تاكو هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێنه‌ده‌هێشت، به‌ ڕۆژوو و نزاوه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستندا بوو.


به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان له‌ڕووی خه‌ڵک داده‌خه‌ن، نه‌ خۆتان ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ و نه‌ ده‌هێڵن ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌.


با ڕێز له‌ باوكی یان دایكی نه‌گرێت. جا له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان وشه‌ی خودا پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌!


په‌روه‌ردگار نامۆكان ده‌پارێزێت. یارمه‌تی هه‌تیو و بێوه‌ژنان ده‌دات، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران چه‌وت ده‌كات.


بێوه‌ژن و نامۆ ده‌كوژن، هه‌تیو سه‌رده‌بڕن.


باوكی هه‌تیوان و پارێزه‌ری بێوه‌ژنان، خودایه‌ له‌ نیشینگه‌ی پارسای خۆی.


پیره‌ژن وه‌ک دایک، كچانیش وه‌ک خوشک به‌وپه‌ڕی پێگه‌ردی.


ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه‌ كه‌ فێڵی تێدا نییه‌”


ئیتر ده‌ستی بۆ ڕاكێشا و هه‌ڵیساند، ئینجا پارساكان و بێوه‌ژنانی بانگكرد و به‌ زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite