Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 5:22 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

22 به‌ په‌له‌ ده‌ست له‌سه‌ر كه‌س دامه‌نێ، به‌شداری گوناهی خه‌ڵكی دیكه‌ مه‌كه‌. خۆت به‌ بێگه‌ردی ڕابگره‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 بە پەلە دەست لەسەر کەس دامەنێ و بەشداری گوناهی خەڵکی دیکە مەکە. خۆت بە پاکی ڕابگرە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 5:22
18 Referans Kwoze  

به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن.


با یه‌كه‌مجار تاقی بكرێنه‌وه‌، كه‌ بێ گله‌یی بوون، با وه‌ک ڕاژه‌وان ڕاژه‌ بكه‌ن.


تازه‌ نه‌بێت له‌ باوه‌ڕ، نه‌وه‌ک لووتبه‌رز بێت و بكه‌وێته‌ سزای ئیبلیسه‌وه‌.


ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌ تۆدایه‌ پشتگوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ پێشبینی وه‌رتگرتووه‌ كاتێ پیرانی وارگه‌ ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.


له‌پێش په‌یامبه‌رانیان ڕاگرتن، ئه‌وانیش نوێژیان كرد و ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی سڵاوی لێ بكات، له‌ به‌دكارییه‌كانی به‌شدار ده‌بێت.


له‌به‌ر ئه‌مه‌ وه‌بیرت دێنمه‌وه‌ به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له‌ تۆ دایه‌ به‌ ده‌ستدانانی من.


فێركردنی عه‌مادكردن و ده‌ست له‌سه‌ر دانان، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان و سزادانی جاویدانی.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


با كه‌س سووكایه‌تی به‌ گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار، له‌ خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.


ئینجا به‌ڕۆژوو بوون و نوێژیان كرد، ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و به‌ڕێیانكردن.


گوێم له‌ ده‌نگێكی دیكه‌ بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “ئه‌ی گه‌لی من لێی ده‌ربچن، تاكو به‌شداری له‌ گوناهه‌كانی نه‌كه‌ن، تاكو ده‌رده‌كانی نه‌گرن.


بۆیه‌ ئه‌مڕۆ گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م، كه‌ له‌ خوێنی هه‌مووان بێتاوانم،


به‌ڵام كاتێ به‌ره‌نگارییان كرد و كفریان كرد، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی وتن: “خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێتاوانم. له‌ ئێستاوه‌ ده‌چمه‌ لای نه‌ته‌وه‌كان”.


كاتێ دزێک ببینیت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌یت، به‌شت له‌گه‌ڵ داوێنپیسانه‌.


چاودێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به‌ ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite