Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 5:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 ئەو پیرانەی کە بە باشی کڵێسا بەڕێوەدەبەن، شایانی ڕێزێکی دووقاتن، بە تایبەت ئەوانەی لە وتاردان و فێرکردنی وشەی خودا ماندوو دەبن،

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 5:17
41 Referans Kwoze  

گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت.


ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له‌ هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات.


له‌و ماڵه‌ بمێننه‌وه‌ و له‌وه‌ی هه‌یانه‌ بخۆن و بخۆنه‌وه‌، چونكه‌ كارگه‌ر شایانی كرێی خۆیه‌تی. ماڵه‌ و ماڵیش مه‌كه‌ن.


ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه‌.


جوتیاری ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ یه‌كه‌م بێت له‌ به‌شی به‌رهه‌م.


كه‌واته‌ به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگار پێشوازی لێ بكه‌ن و ڕێز له‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بگرن،


یان ئامۆژگار له‌ ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به‌ دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به‌ تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به‌ دڵخۆشی.


ئیتر به‌ زۆر شێوه‌ ڕێزیان گرتین، له‌ به‌ڕێكه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد.


وه‌ک هاوكاری خوداین، داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌خششی خودا بێ سوود وه‌رمه‌گرن.


سڵاو له‌ خوشكان ته‌ریفینا و ته‌ریفۆسا بكه‌ن، كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ماندوو ده‌بن. سڵاو له‌ په‌رسیسی خوشكی خۆشه‌ویست بكه‌ن، كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا زۆر ماندوو بوو.


ئه‌مه‌یان به‌ باش زانی و قه‌رزاری ئه‌وانیشن! چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كان له‌ شته‌ ڕووحییه‌كانی ئه‌وان به‌شدار بوونه‌، له‌سه‌ریانه‌ له‌ شته‌ جه‌سته‌ییه‌كان ڕاژه‌یان بكه‌ن.


به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌ ئینجیلدا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندایه‌.


تاكو ئێوه‌ش ملكه‌چی وه‌ك ئه‌وانه‌ بن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیشان ئیش ده‌كه‌ن و ماندوو ده‌بن.


جا وایان كرد و به‌ ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.


وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌.


ئاگاداری خۆت و فێركردنت به‌، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.


ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌زانێت خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ ببات، چۆن چاودێری وارگه‌ی خودا ده‌كات؟


به‌ ده‌ستگرتن به‌ وشه‌ی ژیان، تاكو له‌ ڕۆژی مه‌سیحدا شانازی بكه‌م كه‌ بێ هووده‌ كۆششم نه‌كردووه‌ و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه‌.


ئه‌وه‌تا پێشوه‌خت پێم وتن.


سڵاو له‌ هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارساكان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه‌ ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن.


چونكه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌مه‌ ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه‌ هیوامان به‌ خودای زیندووه‌، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه‌، به‌ تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


هه‌موو شتێكم پیشانتان دا كه‌ پێویسته‌ ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارتان له‌یاد بێت كه‌ فه‌رمووی: به‌خشین له‌ وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره‌”.


من ئێوه‌م بۆ دروێنه‌یه‌ک ناردووه‌ كه‌ پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون. كه‌سانی دیكه‌ ماندوو بوون و ئێوه‌ هاتنه‌ سه‌ر ماندووبوونیان”.


په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “ئه‌و سه‌ركاره‌ دڵسۆز و دانایه‌ كێیه‌ كه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانه‌كانی دایده‌نێت، تاكو له‌ كاتی خۆیدا به‌شه‌ خۆراكیان بداتێ؟


ڕێز له‌و بێوه‌ژنانه‌ بگره‌ كه‌ به‌ ڕاستی بێوه‌ژنن.


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


جا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان.


ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌ تۆدایه‌ پشتگوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ پێشبینی وه‌رتگرتووه‌ كاتێ پیرانی وارگه‌ ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.


سكاڵا له‌سه‌ر هیچ پیرێک په‌سه‌ند مه‌كه‌، به‌ دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر نه‌بێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite