Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 5:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 پیر سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌، به‌ڵكو وه‌ک باوكێک ئامۆژگاری بكه‌، گه‌نجانیش وه‌ک برا،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 پیر سەرزەنشت مەکە، بەڵکو وەک باوک هانی بدە. وەک برا لەگەڵ گەنجان هەڵسوکەوت بکە،

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 5:1
26 Referans Kwoze  

با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن.


داوا له‌و پیرانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ نێوتانن، وه‌ک پیرێكی هاوڕێ و گه‌واهیده‌ری ئازاره‌كانی مه‌سیح و هاوبه‌شی ئه‌و شكۆیه‌ی وا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ


برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێک كه‌وته‌ گوناهێک، با ئێوه‌ی ڕووحیی، كه‌سی ئاوا به‌ ڕووحنه‌رمی ڕاست بكه‌نه‌وه‌. سه‌یری خۆشت بكه‌ نه‌وه‌ک تۆش بكه‌ویته‌ تاقیكردنه‌وه‌.


به‌ هه‌مان شێوه‌، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه‌ ژیر بن.


به‌ڵام با ئێوه‌ به‌ ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه‌ ته‌نها یه‌ک ڕابیتان هه‌یه‌ كه‌ مه‌سیحه‌ و ئێوه‌ش هه‌موو بران.


ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن.


مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به‌ خاوه‌ن باج، سه‌رانه‌ به‌ خاوه‌ن سه‌رانه‌، ترس له‌ خاوه‌ن ترس، ڕێز به‌ خاوه‌ن ڕێز.


كاتێ له‌ یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه‌ و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێكردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه‌ خودا به‌هۆیانه‌وه‌ كردبووی.


قه‌شه‌یان بۆ هه‌ر وارگه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن، ئینجا به‌ ڕۆژوگرتنه‌وه‌ نوێژیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه‌ ده‌ست په‌روه‌ردگار كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێناوه‌.


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


پیره‌كه‌، بۆ گائیوسی خۆشه‌ویست كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێت.


پیره‌كه‌، بۆ خانمه‌ بژارده‌كه‌ و بۆ ڕۆڵه‌كانیشی كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێن، نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌وا ده‌ناسن،


كامه‌تان نه‌خۆشه‌؟ با پیرانی وارگه‌ بانگ بكات و نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ ناوی په‌روه‌ردگاریش چه‌وری بكه‌ن.


به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


له‌ میلیتۆسه‌وه‌ ناردی بۆ ئه‌پیسۆس، بانگی قه‌شه‌كانی وارگه‌ی كرد.


جا په‌یامبه‌ران و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.


پیره‌ژن وه‌ک دایک، كچانیش وه‌ک خوشک به‌وپه‌ڕی پێگه‌ردی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite