Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 4:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 چونكه‌ هه‌موو ئافریده‌كانی خودا چاكن، ئه‌گه‌ر شتێک به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌رگیرا ڕه‌ت ناكرێته‌وه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هەموو بەدیهێنراوی خودا چاکە، ئەگەر شتێک بە سوپاسەوە وەرگیرا ڕەت ناکرێتەوە،

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 4:4
15 Referans Kwoze  

له‌ پێناوی خۆراک كاری خودا وێران مه‌كه‌. هه‌موو شته‌كان پێگه‌ردن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ببێته‌ كۆسپ خراپه‌ بیخوات.


ئه‌و گۆشته‌ی له‌ بازاڕ ده‌فرۆشرێت بیخۆن، ئه‌وه‌نده‌ لێی مه‌كۆڵنه‌وه‌، به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی ویژدان.


له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگاردا ده‌زانم و دڵنیام كه‌ شتێک له‌ خۆیدا گڵاو نییه‌، مه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ گڵاوی بزانێت، بۆ ئه‌و گڵاوه‌.


ئێوه‌ ده‌ڵێن: “هه‌موو شتێك دروسته‌”، به‌ڵام هه‌موو شتێك سوودبه‌خش نییه‌. “هه‌موو شتێك دروسته‌”، به‌ڵام هه‌موو شتێك بنیادنه‌ر نییه‌.


ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌، په‌یامێكمان ناردووه‌ و فه‌رمانمان كرد خۆیان له‌ قوربانی بت و له‌ خوێن، له‌ خنكاو و له‌ داوێنپیسی بپارێزن”.


هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن، فه‌رمانی نه‌خواردن ده‌ده‌ن له‌و خۆراكه‌ی كه‌ خودا ئافراندوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سوپاسی باوه‌ڕداران و ڕه‌واناسان وه‌ربگیردرێت.


خۆتان بگرن له‌و قوربانییانه‌ی بۆ بت پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها له‌ خوێن و خنكێندراو و‌ داوێنپیسی، ئه‌گه‌ر خۆتان له‌مانه‌ پاراست، شتی چاک ده‌كه‌ن. سه‌لامه‌ت بن”.


دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه‌: “ئه‌وه‌ی خودا بێگه‌ردی كردۆته‌وه‌ تۆ به‌ گڵاوی دامه‌نێ!”


ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌ ڕۆژ ده‌دات بۆ په‌روه‌ردگار بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی ده‌خوات بۆ په‌روه‌ردگار ده‌خوات، چونكه‌ سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه‌ ناخوات بۆ په‌روه‌ردگار ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات.


چونكه‌ {زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌}.


ئه‌گه‌ر به‌ سوپاسكردنه‌وه‌ بخۆم، ئیتر بۆچی تاوانبار ده‌كرێم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپاسی خودای له‌سه‌ر ده‌كه‌م؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite