Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 4:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن، فه‌رمانی نه‌خواردن ده‌ده‌ن له‌و خۆراكه‌ی كه‌ خودا ئافراندوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سوپاسی باوه‌ڕداران و ڕه‌واناسان وه‌ربگیردرێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 هاوسەرگیری قەدەغە دەکەن، فەرمانی نەخواردن دەدەن لەو خۆراکەی کە خودا بەدییهێناوە بۆ ئەوەی بە سوپاسی باوەڕداران و ڕاستیناسان وەربگیردرێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 4:3
30 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌موو ئافریده‌كانی خودا چاكن، ئه‌گه‌ر شتێک به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌رگیرا ڕه‌ت ناكرێته‌وه‌،


با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات.


ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌ ڕۆژ ده‌دات بۆ په‌روه‌ردگار بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی ده‌خوات بۆ په‌روه‌ردگار ده‌خوات، چونكه‌ سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه‌ ناخوات بۆ په‌روه‌ردگار ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات.


بۆیه‌ با كه‌س له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ یان له‌باره‌ی جه‌ژن یان سه‌ری مانگ یان شه‌ممه‌ حوكمتان نه‌دات.


به‌ڵام خواردن له‌ خودا نزیكمان ناكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یخۆین كه‌م ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر خواردیشمان زیاد ناكه‌ین.


هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن بهێنیت هه‌ڵه‌ت نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر پاكیزه‌ش مێرد بكات هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌م ژیانه‌ تووشی ماندووێتی ده‌بن، جا من ده‌مه‌وێ تووشتان نه‌كه‌م.


با بخۆر سووكایه‌تی به‌ نه‌خۆر نه‌كات، نه‌خۆریش بخۆر تاوانبار نه‌كات، چونكه‌ خودا په‌سه‌ندی كردووه‌.


فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه‌ باشه‌ دڵ به‌ به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به‌ یاساكانی خۆراک كه‌ سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.


ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن.


خواردن بۆ ورگه‌ و ورگیش بۆ خواردن، خوداش ئه‌م و ئه‌و له‌ناوده‌بات. به‌ڵام له‌ش بۆ داوێنپیسی نییه‌، به‌ڵكو بۆ په‌روه‌ردگاره‌، په‌روه‌ردگاریش بۆ له‌شه‌.


چونكه‌ پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه‌ له‌ ڕووحی پارسادا.


حه‌وت نان و ماسییه‌كانی برد، سوپاسی كرد و له‌تیكردن و دایه‌ قوتابییه‌كان، قوتابییه‌كانیش دایانه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌.


فه‌رمانی به‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ دا له‌سه‌ر گیاكه‌ دانیشن. ئینجا پێنج نانه‌كه‌ و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبڕیه‌ ئاسمان، داڕشتی كرد و له‌تی كردن، ئینجا نانه‌كانی دایه‌ قوتابییه‌كان، قوتابیه‌كانیش دایانه‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌.


كه‌ ئه‌مه‌ی وت، نانێكی هه‌ڵگرت و له‌به‌رده‌م هه‌مووان سوپاسی خودای كرد، ئینجا له‌تیكرد و ده‌ستی به‌ خواردن كرد.


به‌ڵام كه‌شتیی دیكه‌ش له‌ ته‌به‌ریه‌وه‌ هاتنه‌ نزیک ئه‌و شوێنه‌ی نانه‌كه‌یان لێی خوارد كه‌ په‌روه‌ردگار سوپاسی كرد.


كاتێ له‌گه‌ڵیان دانیشتبوو، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، پێیدان.


ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ نێو ده‌م، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات”.


بۆیه‌ ده‌مه‌وێ بێوه‌ژنانی گه‌نج مێرد بكه‌نه‌وه‌، تاكو منداڵیان ببێت، ماڵ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، ده‌رفه‌تێک نه‌ده‌نه‌ دوژمن بۆ بوختان پێكردن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite