Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 4:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 له‌ ئه‌مانه‌ چڕببه‌وه‌ و هه‌موو توانای خۆتی تێدا به‌كاربهێنه‌، تاكو پێشكه‌وتنت بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 بایەخ بەم شتانە بدە، هەموو توانای خۆتی تێدا بەکاربهێنە، تاکو پێشکەوتنت بۆ هەمووان دەربکەوێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 4:15
26 Referans Kwoze  

با ئێوه‌ش ئاوا ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵک بدره‌وشێته‌وه‌، تاكو كرده‌وه‌‌ باشه‌كانتان ببینن و شكۆمه‌ندیی باوكتان بكه‌ن وا له‌ ئاسماناندایه‌.


ڕۆژگاری كۆن دێته‌وه‌ یادم. له‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ كرده‌وه‌كانی ده‌ستت.


با سروودم شیرین بێت له‌ لای. منیش به‌ په‌روه‌ردگار دڵخۆش ده‌بم.


ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


چه‌ند حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌! به‌ درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


به‌درێژایی شه‌و به‌ئاگام، تا له‌ فه‌رمووده‌كانت وردببمه‌وه‌.


له‌ هه‌موو فێركارانم هۆشمه‌ندتر بووم، چونكه‌ له‌ گه‌واهییه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌.


ده‌ست بۆ ڕاسپارده‌كانت به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێت. سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ فه‌رزه‌كانت.


له‌ ڕاسپارده‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. چاو ده‌بڕمه‌ ڕێگاكانت.


نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار خۆیان دایه‌ په‌روه‌ردگار ئینجا ئێمه‌، به‌ خواستی خودا،


باسی ئه‌و‌ نیشانانه‌ی بكه‌ن كه‌ پیشانی داوه‌، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری.


ده‌مم باسی دانایی ده‌كات، لێكدانه‌وه‌ی دڵم تێگه‌یشتنه‌.


با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.


برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو،


هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكه‌كان داده‌نیشن، له‌ده‌ژم پیلان ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌نده‌كه‌ت له‌ فه‌رزه‌كانت ورد ده‌بێته‌وه‌.


له‌ هه‌موو كاره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌ و بیر له‌كرده‌وه‌ مه‌زنه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌.


له‌نێو نوێنه‌كه‌م یادی تۆ ده‌كه‌م، به‌ درێژایی شه‌و بیر له‌ تۆ ده‌كه‌مه‌وه‌.


به‌ڵكو به‌ ته‌وراتی په‌روه‌ردگار دڵی شاده‌، شه‌و و ڕۆژ له‌ ته‌ورات ورد ده‌بێته‌وه‌.


ده‌زانین كه‌ ئه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه‌، ئێمه‌ش به‌ ئیشۆع هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته‌ به‌رده‌می خۆی.


ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌ تۆدایه‌ پشتگوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ پێشبینی وه‌رتگرتووه‌ كاتێ پیرانی وارگه‌ ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.


ئاگاداری خۆت و فێركردنت به‌، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite