Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 3:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 تازه‌ نه‌بێت له‌ باوه‌ڕ، نه‌وه‌ک لووتبه‌رز بێت و بكه‌وێته‌ سزای ئیبلیسه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 تازە نەبێت لە باوەڕ، نەوەک لووتبەرز بێت و هەمان سزای شەیتانی بەسەردا بدرێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 3:6
24 Referans Kwoze  

ئه‌وا لووتبه‌رزه‌ و هیچ تێناگات، به‌ڵكو حه‌ز له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ و ده‌م ده‌مانێ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئیره‌یی و ناكۆكی و بوختان و گومانی خراپ و


ئه‌ی لاوه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه‌: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”.


وه‌ک ساوای تازه‌ له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له‌ شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه‌ بۆ ڕزگاری گه‌شه‌ بكه‌ن،


نه‌وه‌ک به‌ گه‌وره‌یی ئاشكرا كراوان لووتبه‌رز بم، له‌ جه‌سته‌دا دڕكێكم بێ درا، فریشته‌ی شه‌یتان ئازارم ده‌دات، تاكو لووتبه‌رز نه‌بم.


سه‌باره‌ت به‌ قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین كه‌ هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه‌. زانین لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشویستن بنیاد ده‌نێت.


برایان، من نه‌متوانی وه‌ك بۆ ڕووحییانی قسه‌تان بۆ بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك بۆ جه‌سته‌ییه‌كان، وه‌ك بۆ ساوایان له‌ مه‌سیحدا.


هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به‌ كۆتی جاویدانی بۆ سزای ڕۆژی مه‌زن له‌ ژێر تاریكیدا هه‌ڵگیران.


چونكه‌ خودا به‌زه‌یی به‌ فریشته‌ نه‌هاته‌وه‌ كه‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو به‌ زنجیری تاریكی فڕێیدانه‌ قووڵایی دۆزه‌خ و به‌ پاسكردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن.


ناپاک، سه‌ره‌ڕۆ، له‌خۆبایی، خۆویستن و خودایان خۆش ناوێت،


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “شه‌یتانم بینی وه‌ک بروسكه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌كه‌وت.


ده‌بێت ناوبانگی باش بێت له‌لای ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ن، نه‌وه‌ک قسه‌ی بێته‌ سه‌ر و بكه‌وێته‌ نێو داوی ئیبلیس.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite