Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 3:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 تاكو، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتم، بزانی له‌ ماڵی خودا خه‌ڵک چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وارگه‌ی خودای زیندووه‌، كۆڵه‌گه و بناغه‌ی ڕه‌وا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 تاکو ئەگەر من لە هاتنم دواکەوتم، تۆ بزانی خەڵک چۆن لە ماڵی خودا ڕەفتار بکەن، کە کڵێسای خودای زیندووە و کۆڵەکە و بناغەی ڕاستییە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 3:15
55 Referans Kwoze  

ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له‌ خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ لای خودا په‌سه‌ندن.


چونكه‌ خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه‌ پێشوازیتان بۆ ئێمه‌ چۆن بووه‌ و چۆن له‌ بته‌وه‌ بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه‌، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،


كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.


له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زیاتره‌! یه‌كه‌میان چونكه‌ وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا.


شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.


له‌و شوێنه‌ی به‌وانیان فه‌رموو ئێوه‌ گه‌لی من نین، له‌وێدا به‌ ڕۆڵه‌كانی خودای زیندوو ناوده‌برێن}.


تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا به‌رزبووه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحی پارسا ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی ڕاسپارد كه‌ هه‌ڵیبژاردن.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌ن، له‌ ئاسمانیش گرێدراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌نه‌وه‌، له‌ ئاسمانیش كراوه‌ ده‌بێت.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌شم بینی له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وت مۆری خودای زیندووی پێبوو، به‌ ده‌نگێكی مه‌زن بانگی چوار فریشته‌كه‌ی كرد، كه‌ پێیان درابوو زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا بگه‌یه‌نن.


به‌ڵكو ئێوه‌ هاتوونه‌ته‌ كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له‌ ژماره‌ نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه‌،


برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ له‌ خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌.


ته‌نها ئه‌و نه‌مره‌، له‌ ڕووناكیه‌ک نیشته‌جێیه‌ كه‌ كه‌س لێی نزیک نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌ و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ ڕێز و توانای جاویدانی. ئامین.


چونكه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌مه‌ ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه‌ هیوامان به‌ خودای زیندووه‌، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه‌، به‌ تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


چاودێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به‌ ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات،


له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له‌ ئاسماناندا بۆتان دانراوه‌، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،


چونكه‌ بێگومان بیستووتانه‌ و له‌ ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه‌ له‌ ئیشۆعدا فێربوونه‌.


ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه‌ گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به‌ له‌خاچدراوی كێشرا!


په‌رستگای خوداش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه‌؟ چونكه‌ ئێوه‌ په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من}.


“خه‌ڵكینه‌، بۆچی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له‌ ژێر هه‌مان ئازارداین وه‌ک ئێوه‌، موژده‌تان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته‌ ناڕه‌وایانه‌ بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئافرێنه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی.


ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێنا و زانیمان كه‌ تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو”.


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


گیانم شه‌یدایه‌. به‌ڵكو تامه‌زرۆی چوونه‌ نێو ماڵی په‌روه‌ردگاره‌. دڵ و له‌شم ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن بۆ خوداوه‌ندی زیندوو.


گیانم تینووی خودایه‌، خوداوه‌ندی زیندوو. كه‌ی بێم و ڕووبه‌ڕووی خودا ببم؟


ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره‌، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له‌ كرداره‌ مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!


به‌ڵام له‌ ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر ده‌فری زێڕ و زیو نییه‌، به‌ڵكو ته‌خته‌ و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه‌ بۆ سووكین.


ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌زانێت خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ ببات، چۆن چاودێری وارگه‌ی خودا ده‌كات؟


له‌ قسه‌ی ڕه‌وادا، له‌ هێزی خودا، به‌ چه‌كه‌كانی خوداناسی بۆ ڕاست و چه‌پ،


ئێوه‌ ده‌ركه‌وتن په‌یامی مه‌سیحن، كه‌ ئێمه‌ ڕاژه‌مان كردووه‌، به‌ مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه‌ به‌ڵكو به‌ ڕووحی خودای زیندوو، نه‌ک له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته‌ دڵی گۆشتین.


ئینجا پیڵاتوس پێی وت: “كه‌واته‌ تۆ پاشای؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “تۆ ده‌ڵێی كه‌ من پاشام. بۆیه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا بده‌م. هه‌ر كه‌سێک له‌ ڕه‌واوه‌ بێت ده‌نگم ده‌بیستێت”.


ئایا نازانن ئێوه‌ په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه‌؟


بۆ جوو و یۆنانی و وارگه‌ی خودا مه‌بنه‌ كۆسپ


هه‌رچه‌نده‌ هیوادارم زوو بێمه‌ لات، ئه‌مانه‌ت بۆ ده‌نووسم،


به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.


هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاهینێكی به‌رزمان هه‌یه‌ به‌سه‌ر ماڵی خوداوه‌،


چونكه‌ كاتی ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌ ماڵی خودا. ئه‌گه‌ر ده‌ستپێک له‌ ئێمه‌وه‌ بێت، پایانی ئه‌وانه‌ چی ده‌بێت كه‌ گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی خودا نابن؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite