Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 2:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاسووده‌ و به‌ هێمن بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خوداترسی و ڕێزه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 بۆ پاشا و دەسەڵاتداران، تاکو بە ئاشتی و هێمنی و بەوپەڕی لەخواترسی و ڕێزەوە بژین.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 2:2
22 Referans Kwoze  

پابه‌ند بن به‌ هێمنی و كاروباری تایبه‌تی خۆتان بكه‌ن و به‌ ده‌ستی خۆتان كاربكه‌ن، وه‌ک ڕامانسپاردوون،


له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت.


ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به‌ ئاشتی بژین.


خودایه‌، دادپه‌روه‌ری خۆت بده‌ به‌ پاشا، چاكخوازیت به‌ كوڕی پاشا.


له‌ كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌ و ڕێزدارییه‌، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌ و بێگه‌ردییه‌، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه‌، بیری لێ بكه‌نه‌وه‌.


بۆیه‌ خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه‌ ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵک هه‌بێت.


وتیان: “قورنیلیوسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی خوداناس و له‌خواترسه‌، هه‌موو گه‌لی جوو گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پارسا سروشی بۆ هات كه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له‌ قسه‌كانت بگرێت”.


له‌ یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه‌ خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسای له‌سه‌ر بوو.


هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێتاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده‌ و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite