Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 2:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 به‌ڵكو به‌ كرداری چاک شیاوی ژنێک بێت بانگه‌شه‌ی له‌خوداترسی بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بەڵکو بە کرداری چاک شیاوی ژنێک بێت کە بانگەشەی لەخواترسی بکات.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 2:10
15 Referans Kwoze  

با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئێوه‌ به‌دكارن، كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ببینن و له‌ ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوداش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.


ئاگام له‌ كردار و خۆشویستن و ڕاژه‌ و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته‌. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن.


قوتابییه‌كی كچ له‌ یۆپێ هه‌بوو ناوی تابیتا بوو، واتا ئاسک، پڕبوو له‌ چاكه‌كاری و خێركردن.


كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به‌ پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌. سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا بایه‌خ به‌ كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه‌ باش و سوودبه‌خشه‌ بۆ خه‌ڵک.


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


په‌تڕۆسیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان هات، كاتێ گه‌یشت، بردییانه‌ ژووری سه‌ره‌وه‌، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه‌ ئاسكه‌ كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی.


ژنانیش به‌ پۆشاكی شه‌رمه‌وه‌ خۆیان بڕازێننه‌وه‌، به‌ ڕێز و شیاوی، نه‌ک به‌ ئه‌گریجه‌ و به‌ زێڕ و مرواری و جلی گرانبه‌ها،


ژن با له‌ هێمنی و ئه‌وپه‌ڕی ملكه‌چیدا فێر بێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite