Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم تیمۆساوس 1:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 سەرڕێژ بووم لە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە بەهۆی یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بەدەستدێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم تیمۆساوس 1:14
25 Referans Kwoze  

دوای په‌ندی ئه‌و وشه‌ دروستانه‌ بكه‌وه‌ كه‌ له‌ منت بیستووه‌، له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و خۆشویستنی خودا و هاوبه‌شیی ڕووحی پارسا له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.


خوداوه‌ندی ئاشتی خێرا شه‌یتان له‌ ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه‌. به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


خۆشویستن له‌مه‌دایه‌: نه‌ک ئێمه‌ خودامان خۆشویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشیویستین و ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ پۆشینی گوناهه‌كانمان نارد.


بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌ پێناوی ئێوه‌دا بووه‌ هه‌ژار، تا ئێوه‌ به‌ هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.


به‌خششی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆع له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئــامــیـن.


به‌ڵامئێمه‌ی هی ڕۆژ، با وریا بین و سپه‌ری باوه‌ڕ و خۆشویستن بپۆشین و هیوای ڕزگاری وه‌ک كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر بكه‌ین.


به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه‌ كه‌ به‌ به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش”.


به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێیداوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه‌ له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه‌ ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت.


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ پێناوی ئێوه‌یه‌، تاكو به‌خشش بۆ زۆر كه‌س زیاد بێت، سوپاسگوزاریش زیاد بێت بۆ شكۆمه‌ندیی خودا.


چونكه‌ سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه‌ له‌ ئایینی جوو، دڕندانه‌ وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و هه‌وڵم داوه‌ له‌ناوی ببه‌م.


به‌ڵام به‌ منداڵبوون ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و پارسایی و شیاویدا بمێننه‌وه‌.


با كه‌س سووكایه‌تی به‌ گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار، له‌ خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.


به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.


له‌ هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه‌ بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵێكی پاک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه‌.


با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن.


جا ئه‌وانه‌ی كاژێری پێنج هاتن، هه‌ریه‌كه‌ دینارێكیان وه‌رگرت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite