21 هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن،
21 بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن،
خۆشه‌ویستان، بڕوا به هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه: ئایا له خوداوه‌یه، چونكه زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته جیهان.
شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا له تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟
هه‌روه‌ها بۆچی بۆ خۆتان به ڕه‌وا حوكم ناده‌ن؟
له كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه و ڕێزدارییه، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه و بێگه‌ردییه، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه، بیری لێ بكه‌نه‌وه.
با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له به‌دكاری بێت و به چاكه‌وه بلكێن.
به‌بیرت بێته‌وه چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه و تۆبه بكه. چونكه ئه‌گه‌ر بێ‌دار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له چ كاتێک بۆت دێم.
جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه با ده‌ستی پێوه بگرین.
كه‌واته، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه.
تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،
ئه‌وسا ئیشۆع به جووه‌كانی فه‌رموو كه باوه‌ڕیان پێی هێنابوو: “ئه‌گه‌ر ئێوه له قسه‌كه‌مدا جێگیربن، ئه‌وا به ڕاستی قوتابی منن و
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، تاكو دێم.
با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به دانپیانانی هیوامان، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه سه‌رڕاسته.
كه‌واته برایان، جێگیر بن و ده‌ست بگرن به‌و ئامۆژگاریانه‌ی كه له ئێمه‌وه فێربوون، چ به وشه بێت یان به په‌یام.
وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه هانیان ده‌دان له باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته به ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه نێو پاشایه‌تیی خودا.
له مندا جێگیر بن و منیش له ئێوه‌دا. چۆن لق له خۆیه‌وه ناتوانێت به‌رهه‌م بگرێت ئه‌گه‌ر له مێوه‌كه‌دا جێگیر نه‌بێت، ئێوه‌ش ئاوان، ئه‌گه‌ر له مندا جێگیر نه‌بن.
زوو دێم. ده‌ست بگره به‌وه‌ی هه‌ته، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.
ئاگادارم له كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه نا‌توانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه كه خۆیان به په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به درۆزن ده‌رچوون،
ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات.
تۆ ئه‌مه ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، له‌وانه فیجلۆس و هرمۆجینیس.
چونكه چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه له‌ناویدایه؟ به‌م شێوه‌یه كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه ڕووحی خودا نه‌بێت.
كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه به دڵ له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،
چونكه ئه‌وانه به ماڵان‌دا ده‌گه‌ڕێن، ژنه لاوازه‌كان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن، كه به بارگرانی گوناهه‌وه شوێنی هه‌وه‌سی جۆراوجۆر كه‌وتوون،
كه‌واته هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه، با چاكه له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.
ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه.
له هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه دوور بكه‌ونه‌وه.