Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 5:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 له‌به‌ر كاره‌كانیان ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشویستنیان بۆ ده‌ربڕن. به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری بژین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. بە ئاشتی لەگەڵ یەکتری بژین.

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 5:13
21 Referans Kwoze  

خوێ باشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به‌ چی سوێری ده‌كه‌نه‌وه‌؟ با خوێتان تێدابێت و له‌گه‌ڵ یه‌كتری له‌ ئاشتیدا بن”.


له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت.


ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.


تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی ڕووح به‌ پشتێنی ئاشتی.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به‌ ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.


به‌مانه‌ ڕاتانده‌سپێرم تاكو یه‌كتریتان خۆشبووێ.


ئه‌وه‌تا چه‌ند باشه‌ و چه‌ند جوانه‌، برایان پێكه‌وه‌ نیشته‌جێ بن!


له‌ هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه‌ بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵێكی پاک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه‌.


په‌روه‌ردگاری ئاشتی به‌ خۆی هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو دۆخێكدا ئاشتیتان بداتێ. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.


با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكران له‌ یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن.


ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له‌ هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات.


ئه‌زموونی جه‌سته‌ییم بۆ ئێوه‌ بوو، به‌ چاوێكی سووک سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بووه‌وه‌، به‌ڵكو وه‌ک فریشته‌یه‌كی خودا په‌سه‌ندتان كردم، وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیح.


ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان بكات، په‌سه‌ندم ده‌كات، ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ منی ناردووه‌.


برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite