11 بۆیه دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ک ده‌یكه‌ن.
11 لەبەر ئەوە یەکتری هانبدەن و یەکتری بنیاد بنێن، وەک دەیکەن.
وشه‌ی خراپ له زارتان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو به‌خشش بداته گوێ‌گران.
با واز له كۆبوونه‌وه‌كانمان نه‌هێنین، وه‌ک هه‌ندێک له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین، زیاتریش كه ده‌بینن ڕۆژه‌كه نزیک ده‌بێته‌وه.
با هه‌ر یه‌ک له ئێمه نزیكه‌كه‌ی بۆ چاكه ڕازی بكات له پێناوی بنیادنان.
به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێک ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌ووترێ ئه‌مڕۆ، تاكو كه‌ستان به فێڵی گوناه ڕه‌ق نه‌بێت.
بۆیه به‌م قسانه دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن.
كه‌واته با به‌م شتانه‌وه كۆشش بكه‌ین كه بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه.
ئێوه‌ش ئاوا. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌هره‌ی ڕووحی په‌رۆشن، داوا بكه‌ن بۆ بنیادنانی وارگه لێی زیاد بكه‌ن.
بۆ ته‌واوكردنی پارسا‌كان بۆ كاری ڕاژه، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح،
به‌ڵام ئێوه خۆشه‌ویستان، خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پارساتان بنیاد بنێن، به ڕووحی پارسا نوێژ بكه‌ن،
له ئه‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه تێكهه‌ڵكێشراوه، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه ده‌كات بۆ بنیادنانی له خۆشویستندا.
ئێوه ده‌ڵێن: “هه‌موو شتێك دروسته”، به‌ڵام هه‌موو شتێك سوودبه‌خش نییه. “هه‌موو شتێك دروسته”، به‌ڵام هه‌موو شتێك بنیادنه‌ر نییه.
بۆیه هه‌میشه ئه‌م شتانه‌تان به یاد ده‌هێنمه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌و ڕه‌وایه‌ی ئێستادا ده‌زانن و جێگیرن.
ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه بۆ به‌رگریكردن له خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه، ئه‌ی خۆشه‌ویستان.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌گه‌ن با دوو یان سێ كه‌س بدوێن، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
براكانم، خۆم دڵنیام كه ئێوه پڕن له چاكه، پڕن له هه‌موو زانستێک، تواناتان هه‌یه یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه.
گوێ نه‌ده‌نه ئه‌فسانه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی بێ پایان، چونكه ده‌مه‌قاڵه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌جیاتی بنیادنانی خودایی ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕه.
چونكه ئه‌مه بۆ هه‌موو برایان له هه‌موو ماقیدۆنیا ده‌كه‌ن. به‌ڵام برایان تكاتان لێ ده‌كه‌ین، زیاتر بكه‌ن.
ده‌مه‌وێ هه‌مووتان به زمانه‌كان بدوێن، به‌ڵام باشتره پێشبینی بكه‌ن. چونكه ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات مه‌زنتره له‌وه‌ی به زمانه‌كان ده‌دوێت، مه‌گه‌ر وه‌ریبگێڕێت، تاكو وارگه بنیادنانی ده‌ست بكه‌وێت.