5 نه‌ک به ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن.
5 نەک بە ئارەزووی هەوەسبازی وەک ئەو نەتەوانەی خودا ناناسن؛
به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خوداوه‌ند نین.
له ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه ده‌دات كه خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن،
كه‌واته ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه بتپه‌رستییه،
چونكه به‌سمانه له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن.
ئه‌و كاته بێ مه‌سیح بوون، له هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه بوون و له په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون.
هۆشمه‌ند بن بۆ خوداناسی و گوناه مه‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێكتان زانینتان سه‌باره‌ت به خودا نییه. ئه‌مه بۆ شه‌رمه‌زاربوونتان ده‌ڵێم!
كه ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه بكه‌ن كه ناشێت.
له‌به‌ر ئه‌وه خودا دایانیه ده‌ست هه‌وه‌سه سووكه‌كان. چونكه ژنه‌كانیان جووتبوونی سروشتییان به ناسروشتی گۆڕییه‌وه.
بۆیه خودا به هه‌وه‌سی دڵیان دایانیه ده‌ست گڵاوییه‌وه، تاكو له‌نێو خۆیاندا سووكایه‌تی به له‌شی خۆیان بكه‌ن.
چونكه كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ده‌یپه‌رستن و نایناسن.
هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه هه‌یه.
چونكه هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، باوكی ئاسمانیشتان ده‌زانێت پێویستیتان به هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه.
چونكه كه جیهان له دانایی خودادا خودایان به دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆش‌بوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه به گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.
تووڕه‌ی خۆت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا بڕێژه كه ناتناسن، به‌سه‌ر شانشینه‌كاندا بیڕێژه كه به ناوت ناپاڕێنه‌وه.