Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 4:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مرد و هه‌ستایه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ ئیشۆعیش نووستوون، خودا له‌گه‌ڵیدا ده‌یانهێنێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 لەبەر ئەوەی باوەڕمان بەوە هەیە کە عیسا مرد و هەستایەوە، بە هەمان شێوە باوەڕیشمان بەوە هەیە کە خودا ئەو باوەڕدارانە بۆ لای خۆی دەبات کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا نوستوون.

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 4:14
16 Referans Kwoze  

ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ به‌ ڕووحی خۆی كه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێیه‌ له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه‌.


برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیكه‌ خه‌مبار نه‌بن كه‌ هیوایان نییه‌.


تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له‌ پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.


زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.


گوێم له‌ ده‌نگێک بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بنووسه‌: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له‌ ئێستاوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه‌، چونكه‌ كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.


ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له‌ هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازیی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسماندا، ئیتر هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌بین.


فریشته‌كانی به‌ كه‌ڕه‌نایه‌كی مه‌زنه‌وه‌ ده‌نێرێ، بژارده‌كانی له‌ چوار باكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، له‌مسه‌ری ئاسمانانه‌وه‌ تا ئه‌وسه‌ری.


ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین


چونكه‌ مه‌سیح بۆ ئه‌مه‌ مرد و زیندووبووه‌وه‌ و ژیا، تاكو ببێته‌ سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite