Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 4:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیكه‌ خه‌مبار نه‌بن كه‌ هیوایان نییه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 خوشکان، برایان، نامانەوێت سەبارەت بە نوستووان بێ ئاگا بن، تاکو وەک ئەوانەی دیکە خەمبار نەبن کە هیوایان نییە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 4:13
35 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئێمه‌دا مرد، تاكو ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین.


ئێمه‌ش به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن: ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار، پێش نووستووان ناكه‌وین.


ئه‌و كاته‌ بێ مه‌سیح بوون، له‌ هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه‌ بوون و له‌ په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له‌ جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون.


ده‌ڵێن: “كوانێ به‌ڵێنی هاتنه‌وه‌ی؟ چونكه‌ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌ كۆنه‌وه‌ مردوون، له‌ سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه‌ هه‌موو شتێک وه‌ک خۆیه‌تی”.


پاش ئه‌وه‌ به‌ یه‌ك جار بۆ زیاتر له‌ پێنج سه‌د برا ده‌ركه‌وت، زۆربه‌یان تا ئێستا ماون، به‌ڵام هه‌ندێكیان نووستن،


ئینجا چۆكی دادا و به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه‌”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.


برایان، نامانه‌وێت ئه‌و ته‌نگانه‌ی له‌ ئاسیا به‌سه‌رمان هات له‌لاتان شاراوه‌ بێت، كه‌ زۆر له‌ سه‌رووی توانا بارگران بووین، تا ئه‌وه‌ی له‌ ژیان بێ هووده‌ بووین.


برایان، نامه‌وێ نه‌زانن كه‌وا باوباپیرانمان هه‌موو له‌ ژێر هه‌وردا بوون و هه‌مووشیان ده‌ریایان بڕی.


برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه‌ بێت كه‌ زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه‌ لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.


چونكه‌ داوید دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی خودا ڕاژه‌ی نه‌وه‌ی خۆی كرد، نووست و چووه‌ پاڵ باوكانی، بۆگه‌نیشی بینی.


مه‌رتاش پێی وت: “ده‌زانم له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌”.


به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه‌ و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه‌.


هه‌ندێک پیاوی له‌خواترس ئستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دانا.


گۆڕه‌كان كرانه‌وه‌، زۆرێک له‌ جه‌سته‌ی پارساكانی نووستوو هه‌ستانه‌وه‌.


برایان، سه‌باره‌ت به‌ به‌هره‌ ڕووحییه‌كان، نامه‌وێت نه‌زانن.


ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به‌ خواسته‌كانی جه‌سته‌ و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه‌ به‌ سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مرد و هه‌ستایه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ ئیشۆعیش نووستوون، خودا له‌گه‌ڵیدا ده‌یانهێنێت.


كه‌واته‌ با‌ وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نه‌خه‌وین، به‌ڵكو با بێدار و وریا بین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite