Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 3:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له‌ پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 با عیسای خاوەن شکۆمان دڵتان بەهێز بکات تاوەکو لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هەموو گەلە پیرۆزەکەی، لەبەردەم خودای باوکمان بێ گلەیی لە پیرۆزیدا بن.

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 3:13
28 Referans Kwoze  

خودای ئاشتی خۆی به‌ ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به‌ ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ئێستا به‌ له‌شی ئاده‌میزادیی مه‌سیح به‌ مردن ئاشتی كردنه‌وه‌، تاكو له‌به‌رده‌می به‌ پارسایی و بێ كه‌موكوڕی و بێ گله‌یی پێشكه‌شتان بكات


تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده‌ بكات، گڵاوی و له‌كه‌ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی.


چونكه‌ هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان چییه‌ له‌ كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه‌ نین؟


ئه‌خنوخی حه‌وته‌م له‌ ئاده‌مه‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پێشبینی كرد و وتی: “ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار له‌نێو هه‌زارانی پارسایاندا دێت،


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به‌ شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،


ئێمه‌ش به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن: ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار، پێش نووستووان ناكه‌وین.


با خودا و باوكمان به‌خۆی و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان ڕێگاكه‌مان بۆ لاتان ئاراسته‌ بكه‌ن.


تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،


ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین


كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه‌، تاكو له‌ پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته‌ سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه‌ له‌لای ئێوه‌ گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


تۆ كێی تاكو به‌نده‌ی یه‌كێكی دیكه‌ تاوانبار بكه‌یت؟ ئه‌و بۆ گه‌وره‌ی خۆیه‌تی جێگیر ده‌بێت یان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام جێگیر ده‌بێت، چونكه‌ خودا ده‌توانێ جێگیری بكات.


خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.


به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ به‌ نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره‌، ئینجا له‌ كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ مه‌سیحن،


كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی خۆی دێته‌وه‌ و هه‌موو فریشته‌ پارساكانیش له‌گه‌ڵیدان، ئه‌وسا له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م نه‌وه‌ داوێنپیس و گوناهباره‌ شه‌رمی به‌ من و به‌ وته‌كانم بێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش كاتێ به‌ شكۆی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته‌ پارساكاندا دێته‌وه‌ شه‌رمی پێی ده‌بێت”.


هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێتاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده‌ و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره‌ خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات.


تیماتیئوسمان نارد كه‌ برا و ڕاژه‌وانی خودای و هاوكاری ئێمه‌یه‌ له‌ ئینجیلی مه‌سیحدا، تاكو جێگیرتان بكات و بۆ باوه‌ڕتان ئامۆژگاریتان بكات،


ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له‌ هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازیی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسماندا، ئیتر هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌بین.


ئێوه‌ كه‌ له‌ ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له‌ كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی.


ئێوه‌ش ئارام بگرن و دڵتان بچه‌سپێنن، چونكه‌ هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار نزیكبووه‌ته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite