Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 3:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 با خودا و باوكمان به‌خۆی و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان ڕێگاكه‌مان بۆ لاتان ئاراسته‌ بكه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 با‏ خودای باوکمان‏ و عیسای پەروەردگارمان ڕێگای هاتنمان بۆ لاتان ئاسان بکات،

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 3:11
28 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، باوكی ئاسمانیشتان ده‌زانێت پێویستیتان به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ هه‌یه‌.


ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشیویستین و دڵنه‌واییه‌كی جاویدانی و هیوایه‌كی باشی به‌ به‌خشش پێداین،


تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له‌ پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.


مه‌ترسه‌ ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه‌ باوكتان خۆشحاڵه‌ پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ.


بڕواننه‌ باڵنده‌ی ئاسمان، نه‌ ده‌ڕوێنن و نه‌ دروێنه‌ ده‌كه‌ن و نه‌ له‌ ئه‌مباردا كۆده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌چی باوكی ئاسمانیتان به‌خێویان ده‌كات. ئایا ئێوه‌ له‌وان باشتر نین؟


بڕوانن باوک چ خۆشویستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه‌ جیهان نامانناسێت، چونكه‌ ئه‌وی نه‌ناسیوه‌.


په‌روه‌ردگاریش بۆ خۆشویستنی خودا و دانبه‌خۆداگرتنی مه‌سیح ئاراسته‌ی دڵتان ده‌كات.


هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه‌ هه‌یه‌.


ده‌نگی هاوارگه‌رێک له‌ ده‌شتوده‌ره‌وه‌ دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده‌ بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن}.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره‌ خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات.


سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌ نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو،


تا بۆ خه‌ڵک ده‌رنه‌كه‌وێت كه‌ به‌ڕۆژوویت، به‌ڵكو بۆ باوكی شاراوه‌ت، باوكت وا له‌ شاراوه‌ ده‌بینێت، به‌ ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک ببه‌خشن، ئه‌وا باوكی ئاسمانیشتان ده‌تانبه‌خشێت.


به‌ڵام تۆ كه‌ نوێژ ده‌كه‌یت، بڕۆ ژووره‌كه‌ت و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت دابخه‌، نوێژ بكه‌ بۆ باوكت وا له‌ شاراوه‌دایه‌. باوكت كه‌ له‌ شاراوه‌دا ده‌بینێت، به‌ ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه‌.


بۆ پارساكان له‌ قولسێ و برایانی باوه‌ڕدار له‌ مه‌سیح: به‌خشش و ئاشتیی له‌ خودای باوكمانه‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


{من ده‌بمه‌ باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه‌ كوڕ و كچم، ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا ده‌یڵێت}.


تا به‌خشینه‌كه‌ت شاراوه‌ بێت. باوكت وا‌ له‌ شه‌راوه‌دا ده‌بینێت، ئه‌و به‌ ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه‌.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده‌، چونكه‌ هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه‌ بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار خۆی به‌ هاوار فه‌رمان ده‌دات، به‌ ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به‌ كه‌ڕه‌نای خودا، له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ و یه‌كه‌مجار مردووان له‌ مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌.


خودای ئاشتی خۆی به‌ ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به‌ ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


په‌روه‌ردگاری ئاشتی به‌ خۆی هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو دۆخێكدا ئاشتیتان بداتێ. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.


گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه‌ و ده‌بێته‌ خوداوه‌ندیان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite