Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 2:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 نه‌ داوای شكۆمان له‌ خه‌ڵک كردووه‌، نه‌ له‌ ئێوه‌ و نه‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش. وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان،

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 2:6
24 Referans Kwoze  

ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه‌، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه‌ به‌نده‌ی مه‌سیح.


چونكه‌ برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له‌ یاده‌، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه‌ نه‌بینه‌ بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن.


چۆن ده‌توانن باوه‌ڕ بهێنن ئه‌گه‌ر شكۆ له‌ یه‌كتری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و شكۆیه‌ی له‌ تاكه‌ خوداوه‌یه‌ داوا ناكه‌ن؟


من شكۆ له‌ خه‌ڵک په‌سه‌ند ناكه‌م.


ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن.


با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.


بۆیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه‌ له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.


چونكه‌ بانگه‌واز بۆ خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ په‌روه‌ردگاره‌، خۆشمان له‌ پێناوی ئیشۆع به‌نده‌ی ئێوه‌ین.


پیاویش له‌ پێناوی ژن ئافریده‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو ژن له‌ پێناوی پیاو.


چونكه‌ زیاتر حه‌زیان له‌ شكۆی خه‌ڵكی بوو نه‌ک شكۆی خودا.


ئه‌وه‌ی له‌ خۆیه‌وه‌ بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه‌ بكات كه‌ ناردوویه‌تی، ئه‌وه‌ ڕاستگۆیه‌ و فێڵی تێدا نییه‌.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی خروسه‌بڕاون، خۆیان ته‌ورات په‌یڕه‌و ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ خروسه‌بڕان بكرێن، تاكو شانازی به‌ جه‌سته‌ی ئێوه‌ بكه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite