Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 2:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 به‌ڵام برایان، ئێمه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت لێتان دوور كه‌وتینه‌وه‌ به‌ چاو نه‌ک به‌ دڵ زۆر شه‌یدا و په‌رۆشی بینینتان بووین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 بەڵام ئەی خوشکان و برایان، ئێمە کە بۆ ماوەیەکی کورت لێتان دوور کەوتینەوە، بە چاو نەک بە دڵ، زۆر شەیدا و پەرۆشی بینینتان بووین.

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 2:17
16 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جه‌سته‌ له‌لاتان نیم، به‌ڵام به‌ ڕووح له‌گه‌ڵتانم، دڵشادم كاتێ ڕێكی و پته‌ویی باوه‌ڕتان به‌ مه‌سیح ده‌بینم.


هه‌رچه‌نده‌ به‌ له‌ش له‌لاتان نیم، به‌ڵام به‌ ڕووح ئاماده‌م، وا ئه‌و كه‌سه‌م حوكم داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی كردووه‌، وه‌ك ئاماده‌بم،


ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه‌ هاته‌وه‌ لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به‌ چاكه‌ یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌.


برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه‌ بێت كه‌ زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه‌ لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.


به‌ڵام ئێستا له‌م ناوچانه‌دا شوێنم نه‌ماوه‌، ساڵانێكی زۆریشه‌ په‌رۆشم بێمه‌ لاتان،


پێی فه‌رموون: “زۆر ئاره‌زووم كرد پێش ئازار چێژتنم ئه‌م په‌سخه‌تان له‌گه‌ڵ بخۆم.


خودایه‌، تۆ خوداوه‌ندی منی، به‌ په‌رۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیه‌، جه‌سته‌م شه‌یدای تۆیه‌، له‌ زه‌ویێكی وشک و ڕه‌ق و بێ‌ ئاو.


كه‌ شه‌و داهات برایان پۆڵۆس و شیلایان نارده‌ بیڕووئا‌، كه‌ گه‌یشتن چوونه‌ كه‌نیشتی جووه‌كان.


كاتێ له‌گه‌ڵ ناحه‌زه‌كه‌ت به‌ ڕێگاوه‌ی بۆ لای دادوه‌ر، له‌ ڕێگا هه‌وڵبده‌ له‌گه‌ڵی ببڕێنیته‌وه‌، ئه‌گینا ڕاتده‌كێشێته‌ لای فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمانڕه‌واش ڕاده‌ستی دادوه‌رت ده‌كات و داده‌وه‌ریش فڕێت ده‌داته‌ زیندان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite